به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ندیخانه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا باسی له‌ ئازادکردنی کاتیی 4 هه‌زار و 71 به‌ندکراو له‌ گرتووخانه‌کانی پارێزگادا کرد.

حه‌مزه‌ برۆجنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ندیخانه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یاند: به‌خته‌وه‌رانه‌ به‌بۆنه‌ی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رپرسی به‌ندیخانه‌کانی پارێزگا و ته‌عامولێکی باش که‌ له‌ نێوان گرتووخانه‌کان و ده‌زگای داد هه‌یه توانیمان به‌ستێنی ئازاکردنی کاتی‌ 4 هه‌زار و 71 به‌ندکراو له‌م جێژنه‌دا بڕه‌خسێنین. 184 به‌ندکراو تایبه‌تمه‌ندی پشووی کۆتایی‌هاتنی تاوانه‌که‌یان به‌کار هێنا و به‌م بۆنه‌وه‌ بۆ زیندان ناگه‌ڕێنه‌وه‌.

برۆجنی جەختی له‌سه‌ر کاریگەری ئازادبوونی کاتی‌ زیندانییان له‌سه‌ر سازانی دووباره‌یان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ئازادکردنی به‌ندکراوان به‌ شێوه‌ی کاتی کاریگەریەکی ئه‌رێنی له‌سه‌ر سازانی دووباره‌یان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا هه‌یه‌ و ئه‌م مه‌سه‌له‌ له‌ ڕووی ئه‌نجامبوونی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان به‌ندکراوان و بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌بێته‌هۆی دروست‌بوونی ئارامیی ڕۆحی بۆ ئه‌وان و که‌م‌بوونه‌وه‌ی خه‌ساره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی