نوسەرو ڕۆژنامەوان محەمەد ڕەئوف دەڵێت: ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان هیچ گەرەنتییەکی نیيە، ڕاستە یاسای ڕۆژنامەگەری هەیە یاسای مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی ڕادەربڕین هەیە بەڵام هەر یەک لەم یاسایانە پشتگوێ خراون و جێبەجێ ناکرێن، ئەمەش باوەڕ نەبونە بە بنەماکانی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری.

رەئوف لەدرێژەدا دەڵێت: لە یادی جیهانی ڕۆژنامەگەریدا دەیان بەیاننامە دەرکرا لە پێناو پشتگیری کردن لە ئازادی ڕۆژنامەگەری بەڵام هەر لەو ساتەدا ڕۆژنامەنوس بەدەر لە یاسای ڕۆژنامەگەری لە زینداندا بوە، بۆیە ئەوەی هەیە تەنها ڕوتوشێکە و قسەکردنی کارەکتەرە سیاسیەکانە بەدەر لەوە مەبدەئی ئازادی ڕۆژنامەوان و ڕادەربڕین مەبدەئێکی کرشوکاڵەو تەنها بۆ بەرژەوەندی سیاسیە.

ناوبراو دەشڵێت دەستگیرکردنی ئەوانەی کە تەنها بۆ مافەکانی خۆیان دێنە سەر شەقامەکان مەترسیەک لای ئێمە دروست دەکات ئەویش هەنگاونانە بەرەوە مەترسی گەورەتر، کاتێک مامۆستایەک فەرمانبەرێک نەتوانێت بە ئازادی داوای مافی خۆی بکات و ڕۆژنامەوانێکیش نەتوانێت باسی لێوە بکات!

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی