ئیدارەی
سینەما سالم رایدەگەیەنێت، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانیی رێگری لە نمایشكردنی فیلمی
“لەپێناو ئازادیدا” دەكەن، ئەوەش لەكاتێكدایە بڕیارە بوو رۆژی سێشەممە فیلمەكە نمایش بكرێت.
لە رونكردنەوەیەكی سینەما سالم-دا هاتوە
“دوای ئەوەی بڕیاربوو سینەما سالم لە شەوی سەری ساڵدا فیلمی “لەپێناو
ئازادیدا”، لە دەرهێنانی ئەرسین چەلەك نمایش بكات، رۆژی، دووشەممە بە پاساوی
ئاسایش و ئارامی شار” لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگادار كراینەوە كە
“نابێت ئەو فیلمە نمایش بكرێت”.
ئیدارەی سینەما سالم جەختیكردوەتەوە، “فیلمی
“لەپێناو ئازادیدا” گێڕانەوەی ڕووداوێكی مێژووی نیشتمانەكەمانە و فیلمی گێڕانهوهی
100 رۆژ گهمارۆدانی ناوچهی سوری ئامهده، لهلایهن حكومهتی توركیا له ساڵی 2016،
كه تیایدا ژمارهیهكی زۆر له گهنجانی كورد لهو شارۆچكهیهدا کوژران.
شایانی باسە شەڕی خەندەقەکان کە پەکەک و تورکیا پێکەوە دەستیان پێکرد و بوونە هۆی خاپوورکردنی چەندین شار و دەیان گوند و ناوچە لە باکووری کوردستان ئەنجامەکەشی جگە لەم هەموو کاولبوونەی مادی، بووە هۆی کوژرانی سەدان کەس و ئاوارە بوونی سەدان هەزار کەسی دیکە. ئەم فیلمە لەپەنجەرەی پەکەکەوە ئەو رووداونە دەگێڕێتەوە کە قارەمانەکەی پەکەکە و داگیرکەرەکەش تورکیا بەڵام لەکۆتایدا قارەمانەکە هەڵدێت و خەڵکەکەش ئەوەی کوژراو و بریندار و ئاوارە بوو بوو و ئەوەشی ما دەستەئەژنۆ چاو لە ئاسۆی تاریک دەکات.