به‌پێى بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ڕێ بە هاتوچۆی ڕۆژنامەنوسان، له‌ ته‌واوى كوردستان دراوه‌، له‌ ته‌واوى كوردستانیش كار به‌ بڕیاره‌كه‌ كراوه‌ و ڕێزى زۆر له‌ ڕۆژنامه‌نووسان گیرا، به‌ڵام له‌ سلێمانى له‌لایه‌ن ئاسایشى یه‌كێتى لە بازگەیه‌ك لە ڕۆژنامەنوسێك دەده‌ن و سووکایەتی پێ ده‌كه‌ن.

هەكار ئامێدی بێژەرى هه‌واڵه‌كانى كەناڵی ئێن ئارتی به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى له‌ فه‌یسبووكى خۆى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ڕۆژى شه‌مە 14ى ئادار، لە بازگەی سیتەك ڕێی پێدەگیرێت و سووکایەتی پێدەكرێت بەهۆی ئەوەی ویستویەتی بچێت بۆ سەر كارەكەی.

له‌ باره‌ى ڕووداوه‌كه‌ ئاشكراى كردووه‌،  كه‌ بە پشتبەست بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: رۆژنامەنوسان بۆیان هەیە هاتوچۆ بكەن لە نێوان شارەكاندا، لە چوارتاوە بەرەو سلێمانی هاتم بۆ سەر كارەكەی، بەڵام لە بازگەی سیتەك پێیان ڕاگەیاندووە كە بڕیارێكی لەو جۆرەیان بەدەست نەگەیشتووە. منیش پێم وت چۆن دەكرێت بەرپرسێك بیت بڕیارێكی لەو جۆرەت بە دەست نەگەیشتووە، كاتێكیش چوومەتەوە بۆ ئەوەی بڕیارەكەیان لە مۆبایلەكەم پیشانبدەم لە پشتەوە هێرشیان كردە سەرم و دەستیان گرتم و جگە لە عەزیەتدان سووکایەتی زۆریان پێكردم و مۆبایلەكەیان شكاندم.

ئامێدی نووسیویە‌تى: من پێم گوتن ئەو جۆرە مامەڵەی ئێوە دەیكەن مامەڵە كردنە لەگەڵ تیرۆرستێك نەك كەسێكی وەك من رۆژنامەنووس، دوای ئەو ڕووداوە هیچ كەس نەهاتووه‌تە خەت و ڕووداوەكە بەو جۆرە تێپەڕیوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی