لەو کاتەوە سوریا شێواوە و پەکەکە خۆی خستۆتە نێو ئاڵۆزیەکەوە و پارت و گرووپی سەر بە خۆی دامەزراندووە کە رێگا بە گرووپ و پارتەکانی دیکە کە بە رەچەڵەک خەڵکی ئەوێن نادات، ناکۆکی و بگرە شەڕە راگەیاندنەکان گەیشتوونەتە ئاستی بەرز.
***
به‌هۆی جووڵه‌یه‌كی به‌هێزی دیپلۆماسییه‌وه میدیاکانی سەر بە په‌كه‌كه کە پێکهاتوون لە (پەیەدە) و گرووپەکانی سەر بەو حزبە، هێرشێكی فراونی راگه‌یاندنیان له‌دژی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا (ENKS) ده‌ست پێ كردووه.
***
عیماد برهۆ، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی كورد لە سووریا (ENKS) لەمبارەوە وتی: ڕێككه‌وتنێك هه‌بووە له نێوان ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی و ته‌ڤده‌م/ په‌كه‌كه بۆ راگرتنی شه‌ڕی راگه‌یاندن، به‌ڵام به‌هۆی جووڵه‌ی به‌هێزی (ئه‌نه‌كه‌سه) له ئاستی باڵادا په‌كه‌كه و په‌یه‌ده ده‌ستیان به هێرشێكی ناڕه‌وا له‌دژی ئێمه كردووه و گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌ڕەشە. ئه‌مه جۆرێكه له تاكتیك بۆ راوه‌ستاندنی جووڵه‌ی دیپلۆماسی ئێمە، بەڵام بڕیارە سه‌ردانی شاندی ئه‌نه‌كه‌سه بۆ بەرژەوەندی و مافی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان فراوانتر بكرێت.
***
لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ئەنەکەسە زۆرتر دەخرێتە پێش و ئەوەش بۆ ئەو هۆکارە دەگەڕێتەوە کە پەکەکە و باڵەکانی وەک پەکەکە و یەپەگە و قەسەدە و … وەک تێرۆریست دەناسرێن بەتایبەت لەلایەن تورکیاوە، بۆیە پەکەکەش بەمە نارازی و دڵ نگەرانە کە دوای چەند ساڵ دەربکرێن و کورسی دەسەڵات بدرێتە دەستی خەڵکەکە کە بۆ خۆیان خۆیان بەڕێوە ببن و رێگریان لێنەکرێت و نەکوژرێن و لە بەندیخانە نەکرێن.