دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان زۆر خراپه و مه‌ترسیداره‌ و خه‌ڵكی کوردستانی سوریا هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ بڵاو بێته‌وه‌ هیچ ئاماده‌كاری بۆ نه‌كراوه‌ و په‌یه‌ده‌ش ئاماده‌ نییە ڕاستییه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا بكات و زانیاری به‌ خه‌ڵك بدات و ته‌نانه‌ت پشكنین بۆ گومانلێكراوانیش ناكرێت.

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كورد له‌ سووریا، نه‌واف حه‌سه‌ن، لەمبارەوە دەڵێت: دۆخی کوردستانی سوریا زۆر خراپ و مه‌ترسیداره‌ و په‌یه‌ده‌ش هیچ ڕاستییه‌ك بۆ ڕای گشتی و خه‌ڵكی ئاشكرا ناكات و به‌رده‌وام باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن کە هیچ مه‌ترسی نییه‌، به‌ڵام خه‌ڵك خۆیان هه‌ست به ‌مه‌ترسی ده‌كه‌ن و خۆیان ناوێرن له‌ ماڵ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌گه‌ر هیچ نییه‌ بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ڵام هیچ ئاماده‌كارییان نه‌كردووه‌ و ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ بڵاو بێته‌وه‌ هیچ ئیمكانیات نییه‌ بۆ ئەوەی ڕێگریی لێ بكرێت، بۆیه‌ خه‌ڵك زۆر هه‌ست به‌ مه‌ترسی ده‌كات.

نەواف لەدرێژەدا وتی: له‌ کوردستانی سوریا هه‌مووی ته‌نها 130 ئامێری هه‌ناسه‌دان هه‌یه‌ و په‌یه‌ده‌ش خه‌م له ‌دۆخه‌كه‌ ناخوات و ئاماده‌ش نییه‌ له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشییەوە‌ هیچ زانیاری ئاشكرا بكات و ئاماده‌ش نین هیچ پشكنین بۆ خه‌ڵك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك گومانی لێ ده‌كرێت لێی دڵنیا بن كه‌ تووشی نه‌خۆشییەکە نه‌بووبێت. به‌داخه‌وه‌ هیچ كات ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خۆیان له‌ کوردستانی سوریا، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ جیاوازه‌ و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاو بێته‌وه‌ و ڕێگری لێ نه‌كرێت، كاره‌سات دروست ده‌بێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی