ئاكنجی: سه‌رده‌می په‌كه‌كه‌ له‌ توركیا كۆتایی هاتووە

زیا تاریق ئاكنجی سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ناوبانگی كورده‌ له‌ توركیا، ئه‌و له‌ رێگه‌ی حزبی سۆسیالیسته‌وه‌ هاتووه‌ته‌ ناو سیاسه‌ت و له‌ ساڵانی حه‌فتایه‌كاندا رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ سياسه‌تي کورديدا. ئاكنجی خاوه‌نی چه‌ندین كتێبە، له‌ هه‌موویاندا باس له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد ده‌كات و ده‌یان وتار و لێكۆڵینه‌وه‌شی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له‌ رۆژنامه‌كاندا به‌ زمانی توركی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.


ئاكنجی پێیوایه‌ ئیدی له‌ توركیا سه‌رده‌می هه‌ده‌په‌ ده‌ستی پێكردووه‌ و په‌كه‌كه‌ كۆتایی پێهاتووە، بۆیه‌ گرنگه‌ له‌ ئێستەدا په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌ر نه‌خاته‌ سه‌ر هه‌ده‌په‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بپچڕێنێ.


زیا تاریق ئاكنجی له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (T24)ـی توركی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ داهاتووی كورد كردووە له‌ توركیا و لەمبارەشەوە ره‌خنه‌ی له‌ په‌كه‌كه‌ گرتووە به‌وه‌ی زۆر ده‌ست له‌ كاروباری هه‌ده‌په‌ وه‌رده‌دات، له‌ كاتێكدا هیچ پێویست ناكات ئه‌و كاره‌ بكات، چونكه‌ هه‌ده‌په‌ پارتێكه‌ له‌ توركیا سیاسه‌ت ده‌كات و بە شێوەیەكی جیاواز له‌ په‌كه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ مه‌یدانی سیاسه‌ت. ئێستە سه‌رده‌می په‌كه‌كه‌ كۆتایی هاتووە .


ئاكنجی له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا پێیوایه‌ هه‌ده‌په‌ پارتێكی سیاسیی توركیایه‌ و ناكرێ په‌كه‌كه‌ش ده‌ست له‌ كاروباری ناوه‌خۆیی توركیا وەربدات، چونكه‌ ئێستە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌ زه‌بری چه‌ك ئه‌سته‌مه‌ و كۆتایی پێ هاتووه‌، گرنگه‌ هه‌ده‌په‌ وه‌كو پارتێكی كوردی له‌ رێگه‌ی دیالۆگ و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نییانه‌ باس له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد بكات.


له‌باره‌ی شه‌ڕی خه‌نده‌قیشه‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و حكوومه‌تی توركیا رووی دا، ئاكنجی بۆچوونی وایه‌ جارێكی تر ئه‌گه‌رێكی له‌و شێوه‌ دووباره‌ نابێته‌وه‌ له‌ باكوور، چونكه‌ په‌كه‌كه‌ شه‌ڕی خه‌نده‌قیشی تاقی كرده‌وه‌ و نه‌گه‌یشته‌ ئه‌نجام، گوتیشی ئه‌و كات لەمبارەیەوە ره‌خنه‌ی توندی له‌ شه‌ڕی خه‌نده‌ق گرتووە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی