تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ نوێترین راپۆرتی لەبارەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە بڵاو کردەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هەزار و شەش مەدەنی لە پێکدادانەکەدا کوژراون، لەنێویاندا ٢١٨ منداڵ و ١١٣ ژن هەبوون.

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە ٢٩٨ مەدەنی کە ٦٤ منداڵ و ٢٤ ژنیان لەنێودابووە لەلایەن سوپا و میلیشیاکانی گرێدراوی ناوەند کوژراون.

هەروەها باسی لەوەیش کردووەوە کە ٢٠٥ مەدەنی دیکە کە ٦٢ منداڵ و ٤٨ ژنیان لەنێودابووە لە ئاکامی بۆردومانەکانی رووسیادا کوژراون.

هەریەکە لە رێکخراوە تیرۆرستییەکانی یەپەگە/پەکەکە ٣٤ و داعش حەوت، مەدەنییان کوشتووە.

٢٦ مەدەنی دیکەیش کە دوو منداڵ و دوو ژنیان لەنێودابووە لەلایەن گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سەر بە تورکیاوە کوژراون.

هەر لەو ماوەیەدا، ٤٣٦ مەدەنی کە ٨١ منداڵ و ٣٨ ژنیان لەنێودا بووە لەلایەن هێزەکانی دیکەوە کوژراون.

لەنێو کوژراوەکاندا، سێ راگەیاندنکار و ١٢ کارمەندی تەندروستی و هێزەکانی بەرگری شارستانی هەن.

هەر لە میانی ئەو شەش مانگەدا، ٧١ کەس لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەستداوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی