له‌ ساڵى 1990 ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا، 47 هاوڵاتى له‌ ناحیه‌ى شیلادزێ به‌هۆى هێرشه‌كانى سوپاى توركیاوه‌ کە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە ئەنجام داوە، شه‌هیدبوون.

پەکەکە ساڵانێکە خۆی لەچیاکانی کوردستان حەشار داوە و توانای بەرەنگاربوونەوەی تورکیای نییە و بەس جارجار لەسەر سنوور خاڵێکی پشکنین دەکاتە ئامانج و یەک دوو سەربازێک دەکوژێت و یا زاماریان دەکات و دووبارە هەڵدێتەوە بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان و ئەمەش بۆتە هۆکار بۆ ئەوەی تورکیا بەدوایا بێت و ئەو ناوچەیە بوردمان یا تۆپباران بکات و خەڵکی بێ تاوانی ناوچەکە بکوژێت. له‌ ماوه‌ى 30 ساڵى رابردوودا واته‌ له‌ 1990 ه‌وه‌ تاوه‌كو 2020، له‌ ئه‌نجامى هێرشه‌كانى سوپاى توركیا‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى سنورى ناحیه‌ى شیلادزێ، 47 كه‌س شه‌هیدبوون.

هه‌ر به‌هۆى هێرشه‌كانى سوپاى توركیاوه‌، به‌شێكى زۆر له‌ ناوچه‌كانى سنورى ناحیه‌ى شیلادزێ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ چۆڵكراوه‌ و زێدى ره‌سه‌نى خۆیان به‌جێهێشتووه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆردوومانكردنى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها سوپاى ئه‌و وڵاته‌ چه‌ندین كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته‌ ناو خاكى هه‌رێمه‌وه‌

ئەمە بەتەنیا ئاماری ئەو ناوچەیە لەڕووی قوربانیانەوە کە ژمارەیەکی زۆری زامار و برینداریشی لێکەوتووتەوە و مەڕ و ماڵاتێکی زۆر لەناو چووە و سرووشتی ناوچەکە بەتەواوەتی خاپوور کراوەو لەوەڕگاکان لەنێو براون و سووتاون و لەهەمووی گرنگتر بەسەدان گوندی ئەو ناوچەی ناچار بوون ماڵ و حاڵیان بەجێ بهێڵێن و گوندەکانیان چۆڵ بکەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی