بەهۆی هێرشی توركیا بۆ سەر كوردستانی سوریا، 15109 پەنابەری كوردستان ئاوارەی هەرێمی كوردستان بوونە، ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر 229 هەزار هاووڵاتی دیكەی كوردستانی سوریا و سووریا لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێ كراون.

***

هۆشەنگ محەمەد، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هەماهەنگی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان لە هەرێمی كوردستان لەمبارەوە وتی: تا ئێستا 791 هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق لە هەرێمی كوردستان ماون، هەروەها 229 هەزار پەنابەری رۆژئاوای كوردستان و سووریا لە هەرێمی كوردستان نیشتەجێن، ئێستاش پەنابەران روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، هەر دوێنێ 112 كەسی دیكە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەوەش ژمارەیان زیاترە لە 15 هەزار و 109 پەنابەر.

***
ئەم بەرپرسەی هەرێمی کوردستان لەدرێژەدا وتی: پلانێكی باشمان داناوە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازی لە پەنابەران بكەین، تاكو ئێستا پێداویستی سەرەتایی بۆ ئەوان دابین كراوە و هیچ كێشەیەك نیە، هەروەها لەگەڵ رێكخراوەكان لە هەوڵداین خزمەتگوزارییەكانی وەكو كارەبا، ئاو، بنكەی تەندروستی و قوتابخانە بۆیان دابین بكەین، بۆیە لە ماوەیەكی نزیكدا هەموو خزمەتگوزارییەكان بۆ پەنابەران دابین دەكەین و لێی سوود مەند دەبن. 12 هەزار پەنابەر لە كەمپی بەردەڕەش نیشتەجێ كراون، هەزار و 900 پەنابەر لە كەمپی گەویلان و بەشێكی كەمیان لە كەمپی دومیز لە دهۆك نیشتەجێ كراون، بەشەكەی تریشیان چوونەتە ناو شارەكان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی