ئاڵتان تان نوێنەری سێ خولی پەرلمان بەنێوی هەدەپە دەڵێت: ئەو سەردەمە کۆتایی هاتووە کە بە چەک خوازیاری بەدی هاتنی داوکاریەکانت بی.

تان دەڵێت: لەتورکیا پرسی جۆراوجۆر هەن لەوانی کێشەی ئابووری و دەسەڵاتی سیاسی بۆ دەرچوون لەو پرسانە بابەتی ساختە دەورووژێنن. رێپێوانێک کە هەدەپە دەیەوێت بیکات مافێکی رەوایە و چوونکە سیاسەتی تورکیا پیس بووە هەرشتێک رەهەندی توندوتیژی بەخۆیەوە دەگرێت.

بەگوێرەی نووسینی دیوار، تان لەدرێژەدا وتی: ناسینی مافی کورد لەلایەن تورکیا و دەسەڵاتی سیاسی لەتورکیا درەنگ کەوتووە. دەسەڵات هۆکاری ئەم راوەستانە هێرشەکانی پەکەکە ناودێر دەکات. بەو بیانووەوە سیاسەتی دێمۆکراتیک بارمتە گیراوە. بۆیە کردەوە چەکدارەکانی پەکەکە بەکەڵکی دەوڵەت دێن. سەردەمی ئەم کردەوە چەکداریانە تەواو بووە. بەم شێوەی پەکەکە و تورکیا یەکتر تێر دەکەن. عەبدۆڵا ئۆجالان پەیامی هەیە لەمبارەوە بەڵام قەندیل و هەدەپە گوێیان بەستووە. دروسترین رێگا رێگای سێیەمە. دەبێت ئۆپۆزسیۆنی کورد و تورک پێک بێت. تا ئەو کاتەی پەکەکە چەکی لێدانەماڵراوە دانوستاندنی جەهەپە و هەدەپە ناگاتە هاوپەیمانی. کورد نایانەوێت تەنیا بۆ لەناوبردنی ئەردۆغان و ئاکەپە رۆلی ئامێریان هەبێت.  

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی