د. ئالان نووری، مامۆستای زانستە مرۆڤایەتییەکان لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باسی لە هۆکارەکانی درووستبوونی ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان کرد لە عێراقدا و وتی: لە دوای ٢٠٠٣ەوە بەڵێنی ئەوە بە خەڵک درا کە سیستەمێکی دیموکراتی دێتە کایەوە خزمەت بە کۆمەڵگا بکات بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانەیە کە بە خەڵک درابوون. ئەو سیستەمەی لە عێراقدا پەیڕەو ئەکرێت، سیستەمێکی باوکسالارییە نەک سیستەمێکی دیموکراتی. ڕێژەی کەمی بەشداریکردنی هاوڵاتییانی لە پرۆسەی دەنگداندا بۆ ئەوە دەگەڕ‎ێتەوە ئەو چینە سیاسییەی لە دەسەڵاتن، چیدی توانای حکومڕانییان نەماوە. چارەسەر ئەوەیە ئەم سیستەمە بگۆڕدرێت، چونکە ئەو سیستەمە سیاسییە بەرەو ڕووخان ئەڕوات.

***

د. ئالان نووری ڕەخنەی لەو بۆچوونە گرت کە دیوارێک لە نێوان هەرێمی کوردستان و خۆپیشاندانەکانی عێراق درووستدەکات و ئاماژەی بەوە کرد لە هەموو حاڵەتێکدا گەلانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمێکی دیموکراتی لە عێراقدا سوودمەند ئەبن و ئەتوانن مافە ڕەواکانی خۆیان بەدەستبهێنن وەک لەو سیستەمەی ئێستا هەیە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی