جەواد سەعید، ڕاوێژکاری پەرلەمان و یەکێک لە کەسایەتییە هەرە نزیکەکان لە بەرهەم ساڵح لە سەردەمی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، دەڵێ: خۆپیشاندانه‌کانی عێراق به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یە دەڕۆن که‌ سه‌رکۆماری عێراق ده‌بێت ده‌ست له‌ کار بکێشێته‌وه‌ . ئەگەر بەرهەم ساڵح دەست لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبگرێ و بە دەست بەتاڵی بمێنێتەوە، ئەوا گرفت بۆ یەکێتی درووست دەکات، چونکە ئەگەر لە کۆنگرەدا سکرتێر یان جێگری سکرتێری یەکێتی بە دەنگدان یەکلا بکرێتەوە، ئەوا دۆخی بەرهەم ساڵح زۆر زۆر خراپە.  کادیرانی یەکێتی لەوە دڵگرانن کە کاتی خۆی بەرهەم ساڵح حزبێکی تازەی دروست کردووە و حزبەکەی ئەوانی جێهێشتووە، پاشان بۆ پۆست گەڕاوەتەوە نێو یەکێتی. بەرهەم ساڵح داوای کردووە پۆستەکەی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی کۆچکردووی یەکێتی (یان پۆستی کەسی یەکەمی حزبەکە)ی پێ بدرێت، ئەویش لە ڕێگەی میکانیزمی بەخشینی کورسییەکەوە، بەڵام بەرپرسانی یەکێتی گوتوویانە، شتی وا ناکرێ.

 سەعید لەدرێژەدا وتوویە: لەنێو یەکێتیدا ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی حزبەکە دڵیان لە بەرهەم ساڵح ڕەنجاوە، بەهۆی ئەوەی بۆ پۆست گەڕایەوە نێو یەکێتی و ئێستاش چاوی لە پۆست بڕیوە.  ئەو کەسەی دەبێتە سکرتێری یەکێتی، پێویستە کۆمەڵێک خەسڵەتی تێدابێت، یەکێک لەمانە سازش نەکردنە لەسەر حزبەکەی، بەڵام لەنێو کادیرانی یەکێتی ترسی ئەوەیان هەیە کە چۆن هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کردە قوربانی، بە هەمان شێوەش یەکێتی بکاتە قوربانی. بەرهەم ساڵح بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە پێگەکەی وەک سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هێورکردنەوەی خۆپیشاندەران بەکار بهێنێت، بگرە ناڕاستەوخۆ هانی خۆپیشاندەرانیشی لە دژی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەی عێراق داوە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی