ئیداره‌ی خۆسه‌ر له کوردستانی سوریا (باڵی سوری پەکەکە) گفتوگۆ و دانیشتن له‌نێوان پەکەکە و دیمەشق به‌رده‌وام هه‌بووه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌دوای نه‌مانی داعش، به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی كورد و چاره‌نووسی ئیداره‌ی خۆسه‌ر گه‌رمتر بووه، به‌ڵام هێشتا هیچی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه.
له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی رابردوودا نووسینگه‌ی تایبه‌تی عه‌لی مهملوك، جێگری سه‌رۆككۆماری سووریا و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ئه‌منی نیشتیمانى سووریا، به جیا داوایه‌كی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له پارتی پێشڤه‌ڕۆ و پێنج پارته‌كه‌ی ناو (هاڤبه‌ندی دیموكراتی كورد) كردووه تا سه‌ردانی دیمه‌شق بكه‌ن.
بۆ گفتوگۆ له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، حكومه‌تی سووریا داواى له چه‌ند لایه‌نێكی كوردى كردووه سه‌ردانی دیمه‌شق بكه‌ن. داواشى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر كردووه به‌بێ عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی دیكه رازی بن گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ن. به‌ڵام به‌رپرسێكی عه‌ره‌بی نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه به دوورى ده‌زانێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ى دیمه‌شق قبوڵ بكات.
د.فه‌رید سه‌عدوون، مامۆستای زانكۆی فورات له حه‌سه‌كه ئه‌م زانیارییه‌ى پشتڕاستكرده‌وه وتی: رژێم خۆی له حیزبه كوردییه‌كان نزیك دەکاتەوە. جگه له پارته‌كانی ناو ئه‌نه‌كه‌سه داوای له هه‌موو پارته‌كانی دیكه كردووه سه‌ردانی دیمه‌شق بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای له كه‌سانی ئه‌كادیمی و دیاری ناو كۆمه‌ڵگای كوردیش كردووه بچنه دیمه‌شق. كورد نازانێ داوای چی ده‌كات. تا ئێستا ئامانجێكی هاوبه‌شی كوردی نییه له‌نێوان حیزبه‌كاندا. هه‌روه‌ها ململانێی نێوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌كه‌سه رێگا نادات رێككه‌وتنێك بێته‌ئاراوه. ئه‌مه‌ش پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كوردی له سووریا زه‌حمه‌ت كردووه.
ئه‌حمه‌د سلێمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پێشڤه‌ڕۆ لەمبارەوە وتی: نزیكه‌ى مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م بانگهێشتنامه‌یه ئاراسته‌ی ئێمه و هاڤبه‌ندی كراوه. داوهتنامهكهمان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا زه‌مینه‌ی چوونه دیمه‌شق و گفتوگۆ له‌بار نییه. پێمانباشه سه‌ردانه‌كه دوابخه‌ین، رووسیا له ناوچه‌كه‌یه، دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن. له‌وانه‌یه چوونی ئێمه بۆ دیمه‌شق مه‌سه‌له‌كان تێكه‌ڵ بكات. ئه‌گه‌ر رێگا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد بدۆزرێته‌وه، ده‌بێت قسه‌ی پێكهاته‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر پێیوایه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد به راده‌ی پاراستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته گرنگه كه له‌ناوچه‌كه‌دا بووه‌ته ئه‌مری واقیع. ئه‌مه‌ش زوڵمێكه له كێشه‌ی كورد ده‌كرێ ترسى لێكترازاندنى كورد و پێكهاته‌كانی دیكه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه هه‌یه.
به‌دران چیا، جێگری هاوسه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له کوردستانی سوریا وتی: تا ئێستا هیچ داوایه‌كی فه‌رمی له دیمه‌شقه‌وه بۆ دانوستاندن نه‌هاتووه، به‌ڵام رووسیا دانیشتن و گفتوگۆی لابه‌لا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و دیمه‌شق ده‌كات. بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه بۆ گفتوگۆی هه‌ردوولا خۆش بكات. گوتاری دیمه‌شق به‌رده‌وام رووی له كورده به‌گشتی نه‌وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه و چاندنی رۆحی لێكترازان له نێوان پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌دا.