جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی ھەولێری یەکێتی باس لە
ئەگەری زەرەرکردنی باڵەکانی حزبەکەی لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەکات و
نایشارێتەوە کە ”ئەگەر“ دۆخەکە باش بێت، لەکاتی خۆیدا کۆنگرە دەبەستن.
***
حاجی مەسیفی جێگری بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری
یەکێتی ڕاگەیاند: ئەگەر باڵەکانی ناو یەکێتی لەسەر کۆنگرە ڕێک نەکەون، خۆیان زەرەر
دەکەن و بێگومان ئەگەر مەبەستیان بێت یەکێتی بمێنێتەوە، دەبێ ڕێک بکەون، ئەگەر
مەبەستیان بێت یەکێتی لەوە زیاتر پەرتەوازە بکەن، ئەوکاتە دەبێت خۆیان باجەکەی
بدەن. باشترە هەمووان کۆنگرەیەکی
باش ئەنجام بدەن و کار بکەن بۆ گەورەترکردنی یەکێتی، چونکە یەکێتی چەترێکە بۆ
ھەموومان و ئەوەی بیەوێت ئەو چەترە نەمێنێتەوە، خۆی زەرەر دەکات.
***
لەبارەی گۆڕانکاری لە ھەیکەلی یەکێتیدا حاجی
مەسیفی، وتی: ھەندێک شت ھەیە لەناو یەکێتی بووەتە فەرھەنگ، بۆ نموونە (ناوی یەکێتی
و پۆستی سکرتێری گشتی)، وەکوو چۆن پۆستی سەرۆک لەناو پارتی لە سەردەمی مەلا مستەفا
بارزانییەوە تاکوو ئێستا ماوەتەوە. حەز دەکەین ناوی
سکرتێری گشتی یەکێتی بە پیرۆزی بمێنێتەوە، هەرچەندە سێ ناوی دیکەش پێشنیاز کراون
کە ئەوانیش: (سەرۆک، ھاوسەرۆک و سکرتێر)ن، بەڵام تاکوو ئێستا ھیچ ناوێک بۆ پۆستی
سکرتێری گشتی یەکلا نەکراوەتەوە.