زه‌ید ئه‌لئه‌یووبی سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتێژیکی قودس له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ “ئه‌ردۆغان تاوانی شەڕی دژی کورد ئه‌نجام داوه‌” و گوتی: هه‌ندێک گرووپی سه‌ر به‌ ئێخوانولموسلمین له‌ سووریا له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ پاڵپشتییان لێده‌کرێت که‌ به‌م پشتیوانییه‌ی تورکیا ئاسایشی عه‌ره‌به‌کانیش که‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌م گرووپانه‌ بۆ لیبیا له‌ ڕێگای پشتیوانییه‌کانی ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ ڕێگای پاڵپشتی له‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان هه‌وڵه‌کانی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ جوگرافیای عه‌ره‌ب چڕ ده‌کاته‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌دا وتی: ده‌بێ ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامی داوه‌ دادگه‌یی بکرێت. ده‌بێ له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی که‌ دژ به‌ ژنان، منداڵان و هاووڵاتییانی ئاسایی ئه‌نجامی داوه‌ لێپێچینه‌وه‌ی لێبکرێت و به‌ره‌وڕووی دادگه‌ بکرێته‌وه‌. دابین‌کردنی ئاسایشی نیشتیمانی عه‌ره‌به‌کان و پاسه‌وانی له‌ پێگه‌کانیان به‌نده‌ به‌ دادگه‌یی‌کردنی ئه‌ردۆغان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی