ئۆجالان: ئێمه‌ دروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانمان بو کۆکردنه‌وه‌ی چه‌کداری زیاتر هه‌ڵگرت

پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه‌، هه‌تاکوو ئێستا، له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خۆیدا دوو سیاسه‌تی سه‌ره‌کی پێڕه‌و کردووه‌، که‌ هه‌ر دوو سیاسه‌ته‌که‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی کورد بوون. یه‌ک له‌و سیاسه‌تانه‌ رۆخاندن و هه‌ڵکۆتانه‌ سه‌ر ئه‌و پارت و دامه‌زراوانه‌یه‌ که‌ شیوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یان جیاواز له‌ گه‌ڵ په‌که‌که‌یه‌. دووهه‌مین سیاسه‌ت هه‌رزانفرۆش کردنی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. رێبه‌رانی په‌که‌که‌ به‌ گرتنه‌ پێشی ئه‌و سیاسه‌تانه‌، به‌ درێژایی مێژووی په‌که‌که‌ تووشی ده‌یان هه‌ڵه‌ی قه‌ره‌بوو نه‌کراو‌ هاتوون که‌ قازانجه‌که‌یان راسته‌وخۆ چۆته‌ گیرفانی ئامريكاوه. 


په‌که‌که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ بێ له‌ به‌ر چاو گرتنی هه‌ڵکه‌وتەی جوغرافیای کوردستان، به‌ ته‌نێ، دروشمی سه‌ربه‌خویی کوردستانی هه‌ڵگرت. دروشمێک که‌ حیزبێک به‌ قه‌واره‌یه‌کی ئاشکراوه،‌ وه‌کوو په‌که‌که‌ ناتوانێ هه‌ڵگری بێ. چوون ئاوه‌ها پارتێک که‌ هه‌ڵگری ئه‌و دروشمه‌ بێ، له‌ گه‌ڵ باری جوغرافیایی و ژێئۆپولێتیکی کوردستان یه‌ک ناگرنه‌وه‌. په‌که‌که‌ دروشمێکی هه‌ڵگرت که‌ نه‌ توانای جێبه‌جێ کردنی هه‌بوو، نه‌ دروشمێکی جێگای باوه‌ڕی رێبه‌رانی بوو. ئه‌م راستییه‌ کاتێ به‌ زه‌قی ده‌رکه‌وت که‌ ئۆجه‌لان له‌ لایه‌ن دادگای تورکییه‌وه‌ به‌ره‌و روی تاوانی!! جوداییخوازی هات و له‌ وه‌ڵامدا گوتی “ئێمه‌ دروشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانمان بو کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌کداری زیاتر هه‌ڵگرت.”!!! بۆیه‌ ده‌بینین که‌ په‌که‌که‌ به‌رده‌وام له‌ پاشه‌کشه‌دا بووه‌و له‌ سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ هاته‌ سه‌ر داوا کردنی، ده‌رکردنی بڕیاری “عه‌فوات” بۆ گه‌ریلا.

نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌م بێ باوه‌ڕییه‌ به‌ دروشمی سه‌ربه‌خۆیی له‌ وته‌کانی  موراد قه‌ره‌یڵان به‌رپرسی که‌جه‌که‌دا به‌ر چاو ده‌که‌وێ که‌ له‌ وتووێژ له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ”تریبیون دی گێنێوه‌”دا ده‌ڵێ: «ئێمه ‌ناخوازین له‌ تورکیه‌ جیا بینه‌وه‌، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێ ئه‌و وڵاته‌ مافی خوێندن به‌ زمانی زگماکی و ئۆتۆنۆمی کولتوری به‌ کورد بدات”. 


په‌که‌که بۆ‌ کۆکردنه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار، نه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به‌ڵکوو بۆ درێژه‌دان به‌ ژیانی خۆی، که‌وته‌ دژایه‌تی کردنی پارت و رێکخراوه ‌کوردییه‌کان له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان. كه‌ماڵ بۆرکای له‌ وتووێژ له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف (له‌ماڵپه‌ڕی خوێندکاری ناسیونالیستی کورد وه‌رگیراوه‌) واده‌ڵی: ”ده‌وڵه‌ت هه‌مو شتێکی کرد و ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی په‌که‌که‌ تاکه ‌رێکخراوی کوردی بێ و رێکخراوه‌کانی دیکه ‌ده‌نگیان کپ بکرێ و له‌گۆڕێ نه‌مێنن. هه‌روه‌ها ئۆجه‌لان وه‌ک سه‌رۆکی په‌که‌که‌ بمێنێته‌وه. چونکه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێ له ‌ڕێگه‌ی ئۆجه‌لانه‌وه‌، په‌که‌که‌و له‌ڕێگه‌ی په‌که‌که‌وه ‌بزوتنه‌وه‌ی کورد ئاڕاسته ‌بکات. ئه‌وانه‌ی جیاواز له‌ئۆجه‌لان و سیاسه‌ته‌کانی بیریان ده‌کرده‌وه ‌هه‌مویان پاکتاو کران یاخود رایانکرد و کوژران. نه‌ک ته‌نیا ئۆجه‌لان به‌ڵکو ده‌وڵه‌تی شاراوه‌ش رێگه‌ به ‌دروستبونی جیاوازی و ئه‌ڵته‌رناتیڤ ناده‌ن له‌ناو په‌که‌که‌دا. چونکه‌ ئه‌و کات کۆنتڕۆڵ ناکرێن. بۆ نمونه ‌حیکمه‌ت فیدان ویستی دژایه‌تی بکا و رێکخراوێکی نوێ دابمه‌زرێنێ، به‌ڵام کوژرا. نیزامه‌دین تاش و هه‌ڤاڵانی له‌گرنگترین فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که‌ بوون. دژایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی قۆناغی ئیمرالی ده‌ربڕی. گوتیان “ئه‌مانه‌ له ‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد دا نین” و جیا بوونه‌وه‌. به‌ڵام گۆشه‌گیر کران. شه‌مدین ساکیک فه‌رمانده‌ی هه‌ره‌ به‌ناوبانگ بوو، رایکرد. بینیتان چۆن بێ کاریگه‌ر کرا.» 

له‌ باره‌ی سه‌رکوتی بیروڕای جیاواز نیزامه‌دین تاش (هه‌ڤاڵ بۆتان) یه‌کێ له‌ دامه‌زرێنه‌ران و گرینگترین فەرمانده‌ نیزامییه‌کانی په‌که‌که‌ ده‌ڵێ (میدیانیوز) «… له ‌ساڵی 2004 پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان سه‌ردانی قه‌ندیلیان کرد به‌ یارمه‌تی کۆپته‌رێکی سه‌ربازی تورک… ئه‌وان هه‌ڵگری په‌یامی ئۆجه‌لان بوون بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌ سه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان. پارێزه‌ران نوسخه‌یه‌ک له‌ کۆنووسی هه‌رکام له‌ کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌ که‌مپی قه‌ندیل ده‌دایه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورک… ئۆجه‌لان هه‌ستی به‌وه‌ کردبوو که‌ له‌ ناو پارتی کرێکارانی کوردستاندا بیروڕای جیاواز هاتۆته‌ ئاڕاوه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی نیگه‌ران کردبوو، ئه‌وان له‌ رێگه‌ی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان به‌ری رووداوه‌ نه‌خوازراوه‌کانیان گرت.»

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی