عەلی کەمال ئۆزجان، ئەو مامۆستایەی زانکۆی مونزوری دێرسیم کە سێ رۆژ بەر لە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنە خۆجێییەکانی ئیستەنبووڵ لە 23ی حوزەیرانی 2019دا سەردانی ئیمرالیی کرد، دوای تێپەڕبوونی حەوت مانگ بەسەر دیدارەکەدا، بۆ یەکەمجار لەسەر ئەو سەردانە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەیەکی بەریتانیدا سازدا.

ئۆزجان دەڵێت، ئۆجەلان پێیگوتووە، نامەکەم لەگەڵ پارێزەرەکانمدا ئاشکرا بکە، ئەگەر بە تەنیا بیخوێنیتەوە ، دەنگەکان بە ئاراستەی پێچەوانەوە هەڵدەکشێت. دەڵێت، لە ئۆجەلانم پرسیووە ئەگەر پارێزەرەکانت نەهاتن چی بکەم؟ لە وەڵامدا دەنگی بەرزکردووەتەوە و گوتوویەتی، چۆن نایەن؟ ئەوانە پارێزەری منن، قۆڵیان بگرە و لەتەنیشت خۆتەوە دایانبنیشێنە. وەک خۆی دەڵێت، دوای هاتنەوەی لە ئیمرالی پەیوەندی بە پارێزەرەکانی ئۆجەلانەوە کردووە، بەڵام پێیاننەگەیشتووە. 

ئۆزجان ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بەرپرسەی دەوڵەت کە لەگەڵی بووە، سووربووە لەسەر ئەوەی نامەکە بخوێنێتەوە و  گوتی: ئەو بەرپرسەی منی نارد بۆ ئیمرالی، داوای لێکردم نامەکەی ئۆجەلان بخوێنمەوە.  

ئۆزجان ئەوەی خستەڕوو، ئەگەر پارێزەرەکانی ئۆجەلان لە ئیستەنبووڵ لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا ئامادەبان، بینالی یڵدرم دەیبردەوە و لەوانەیە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر رۆژهەڵاتی فورات بەڕێوەنەچووبایە.

ئۆجەلان دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا کۆتایی بە قۆناخی چەکداری بهێنێت.

رەخنە لە رۆژنامەی یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا دەگرێت بەوەی دوای ئاشکرا کردنی نامەکە، بە ناوی جەمیل بایکەوە بابەتێكی بە ناونیشانی “ئیمامئۆغڵو سەربکەوێت، قۆناخێكی نوێ دەستپێدەکات” بڵاوکردووەتەوە.  ئۆزجان دەڵێت، لە دەقی ئەو نامەیەی خوێندمەوە، رستەیەکی لەو جۆرە نەبوو. ئۆجەلان گوتوویەتی، “لە گفتوگۆی هەڵبژاردنەکاندا نەبنە پاشکۆی لایەنەکان”.  

هاوکات عەلی کەمال ئۆزجان رەخنە لە دەمیرتاش دەگرێت بەوەی گوێی بە گوتەکانی ئۆجەلان نەداوە.  تورکیا ئەم مامۆستایە بەو کۆنگرە رۆژنامەڤانییە دەناسێتەوە کە دوای سازدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمرالی، نامەی ئۆجەلانی بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد کە تێیدا داوای بێلایەنبوونی هه‌ده‌په‌ی دەکرد لە هەڵبژاردنەکانی ئیستەنبووڵدا. 

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی