ئه‌حمه‌د داودئۆغلو، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یداوه كۆتایی به فه‌رمانڕه‌وایی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی (ئه‌كه‌په) بهێنێت و رایگه‌یاندووه، دیموكراسییه‌ت له توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه.
ئەمە لەکاتێکدایە کە داودئۆغلو، پێشتر رایگه‌یاندبوو پارتێكی نوێ به‌ناوی “پارتی داهاتوو” داده‌مه‌زرێنێت. ئێستا ئەم پارتە راگەیەندراوە و بانگەشەی بۆ دەکرێت وەک ئەڵتەرناتیڤێک بۆ دەسەڵاتی ئێستای ئاک‌پارتی.
به بۆچوونی چاودێران، دامه‌زراندنی ئه‌و پارته كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێژه‌ی ده‌نگده‌ر و پشتیوانانی پارتی داد و گه‌شه‌پیدانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌بێت و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ده‌نگه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات.
داودئۆغلو، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران گوتی: “سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی نوێ كه ساڵی رابردوو له توركیا په‌سه‌ند كرا و ده‌سه‌ڵاتی فراوان به ئه‌ردۆغان دراوه، بووه‌ته هۆی داته‌پینی پێوه‌ره‌كانی دیموكراسییه‌ت له وڵات”.
دوادئۆغلو گوتوویه‌تی: ئێمه به‌رگری له سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین كه له هه‌موو شێوه‌یه‌كی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی خاڵیى بێت. كارناسان پێیان وایە ئەمە هەر ئەو یاریە دیارەیە کە زۆربەی وڵاتەکان لەپێشیان گرتووە و بۆ ئەوەی روخساری دێمۆکراسیانە بەخۆیانەوە پیشان بدەن چوونکە ئەم داوود ئۆغڵوە بۆ خۆی ئاک‌پارتی بووە و سەرۆک وەزیرانیش بووە جا دواتر لێ جیابووەوە بەڵام بە بڕوای ئەم کارناسانە ئەمە بەس یاریە و هیچ لە ناوڕۆک و هزری فاشیستی دەسەڵاتدارانی تورکیا ناگۆڕێت.