ئەحمەد فارۆق ئۆنساڵ ئەندامی دامەزرێنەری پارتی دێمۆکراسی و پێشکەوتن (DEVA) لەلێدوانێکدا وتی: بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لەتورکیا دەبێت سەرەتا چاکسازی لەوانە لەبارەی دێمۆکراسی زۆرینەوە و جیاکردنەوەی دەسەڵات و رێکخراوەکان لەتورکیا بکرێت. بابەتی گرنگی پرسی کوردە لەتورکیا. ئێمە وەک (DEVA) چاکسازی بنەڕەتیمان دەوێت. سەرەتا دەبێت تورکیا لە قۆنازی سەرۆکایەتییەوە بگەڕێتەوە بۆ پارلمانی دێمۆکراتیک. جیا کردنەوەی دەسەڵاتی سێ هێزەکە. هەروەها ئازادی راگەیاندن. ئەمانە مەرجی ئێمەن بۆ دەوڵەت. دوای ئەمانە سرەی پرسی کورد دەگات  کەدەبێت چارەسەر بکرێت. ئێستا ناتوانین لەبارەی پرسەکانەوە قسە بکەین چوونکە یەک کەس هەموو سیستمەکەی خنکاندووە.

رۆژنامەی یەنی چاغ نووسی: فارۆق ئۆنساڵ لەلێدوانەکەیدا وتوویە: زمانی کوردی بۆ کوردان وەک زمانی دایکە و زمانی تورکیش زمانی فەرمی. ئەمە ناکرێت باسی لەسەر بکرێت. زمانی دایک مافی کوردانە. ئێمە پەروەردە بە زمانی دایک وەک پێویستیەکی نەبڕاو دەبینین و بنەمای پەروەردەیە.

ناوبراو لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە وتی: دراوسێ تورکیایە ئەگەر یاسای بنەڕەتی ئێراق پەسەندی کردبێت ئەوە چیتر ماڤی ئێمە نییە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە. باس لەبارەی رەوا بوونی هەرێمی کوردستان ئەرکی ئێمە نییە. دواتر هەرێمی کوردستان یەکێک لە گرنگترین هاوبەشە بازرگانییەکانی تورکیایە. ئێمە گرنگایەتی دەدەین بە پەرەسەندنی زیاتری پەیوەندی لەگەڵ کوردستان.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی