جهعفهر ئیبراهیم ئیمینكی گهوره
راوێژكاری سهرۆكی ههرێم دهڵێ”شهڕی توركیاو پهكهكه لێکەوتەی وێرانکەری
بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی ههرێمی كوردستان دەبێت.
ئیمینكی رایگهیاند لایەنی سەرەکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان
پێویسته بجووڵێت و تەنیا رۆڵی سەرکۆنە و سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت.
هەردوولایەنی رووبەڕبوونەوەکە بەزەییان نییە کاتێکدا رووبەڕووی لایەنێکی لاواز
دەبنەوە.
ئەم بەرپرسە باڵای دەسەڵاتی کوردستان له نوسینێكدا بە
ناونیشانی “بژاردەی سەربازی لەنێوان خواستە فراوانخوازییەکانی دەوڵەتی تورکیا
و کاڵفامیی سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، بڵاوکردووەتەوە و رایگهیاند
“لایەنی سەرەکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانە پێویست بجووڵێت و تەنیا رۆڵی
سەرکۆنە و سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت.هەردوولایەنی رووبەڕبوونەوەکە بەزەییان
نییە کاتێکدا رووبەڕووی لایەنێکی لاواز دەبنەوە . رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان پەکەکە و هێزەکانی تورکیا
پەرەسەندنی گەورەی بەخۆوبینوە، چووتە قۆناخیکی مەترسیدارەوە. “
گهوره راوێژكارهكهی سهرۆكی ههرێمی كوردستان، هۆشداری
دەدات لەوەی شهڕی نێوان پهكهكه و توركیا، لێکەوتەی وێرانکەری بۆ سەر ئاسایشی
نیشتمانی هەرێمی کوردستان دەبێت و هەردوو لایەنی رووبەڕبوونەوەکە ئامانج و
بەرژەوەندی ستراتیژیی هاوبەشیان هەیە کە بریتییە لە “پێشلکردن و لاوازکردنی
سەروەری، ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستان، تاوەکو جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان
بەو خێراییە نەبووژێتەوە وەک لە 10 ساڵی پێش شەڕی داعش کە بەخۆیەوە بینی”.
جەعفەر ئیمنیکی پێیوایە زیاتر لە هۆکارێکیش هەیە بۆ سەرکردایەتی
باڵی سەربازی پەکەکە کە لە قەندیل گەمارۆدراون و لایەنگرانیان بە شکستخواردوو
تۆمەتباریان دەکەن و لەگەڵ خواستی لایەنی تورکین بۆ بەردەوامیدان بەو
رووبەڕووبوونانە لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و تاوەکو بکرێت درێژە
بکێشێت بۆ ئەوەی شکستە سیاسی و سەربازییە بەردەوامەکانیان لە نێوخۆی گۆڕەپانەکەیان
کە کوردستانی تورکیایە، بگۆڕن بۆ ئاڵۆزکردنی ململانێی سیاسی لە ناوخۆی
هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ زیادکردنی توڕەیی جەماوەری تاوەکو بگاتە ئاستێکی
مەترسیدار