ئیلهام ئەحمەد سەرۆکى لیژنەى جێبەجێکارى ئەنجومەنى سوریاى دیموکرات هۆشداریدایە ئەوروپا کە رەنگە رووبەرووى شەپۆلی چوونى چەکدارانى داعش بۆ وڵاتەکانیان ببنەوە، دواى ئەوەى سیاسەتێکى توندیان بەرانبەر تورکیا نەگرتە بەر بۆ وەستانى هێرشەکانى.

***

ئیلهام ئەحمەد بە ئاژانسى رۆیتەرزى راگەیاندووە، یەکێتى ئەوروپا پێویستە زۆر توندبێت بەرانبەر تورکیا، یان بەم نزیکانە روبەڕووى شەپۆلێکى توندى چەکدارانى داعش دەبێتەوەو دەگەنە ئەوروپا. مەترسییەکە زۆر گەورەیە، کە بەهۆى شێوازى هەرەمەکى کشانەوەى ئەمریکاوە دروستبوو، ئەوەش رێگەى بە چەکدارانى داعشداوە هەڵبێن و رەنگە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان بۆ بەردەوامیدان بە کارە تیرۆریستییەکانیان. ئەوە هەڕەشەیەکى گەورەدەبێت بۆ بەریتانیا و ئەوروپا بەگشتى. داوا لە ئەوروپا دەکەین هەزار سەرباز بنێرێتە ناوچەکە بۆ دابینکردنى ئاسایشى سنورى سوریا و تورکیا و رێگرى لە پەڕینەوەى چەکدارانى داعش.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی