رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: تاوەکو سوپای وڵاتانی دیکە لە سووریادا هەبن، سوپای تورکیاش لەو وڵاتە ناکشێتەوە و یەکپارچەیی سووریایان بەلاوە مەبەستە. ئێمە چۆڵی ناکەین پێش ئەوەی دوایین تیرۆریست ناوچەکە بەجێنەهێڵێت، دووەم شت، ئێمە ئەوێ چۆڵ ناکەین پێش ئەوەی وڵاتانی دیکە چۆڵی نەکەن، ئێمە یەکپارچەیی و سەروەری سووریامان بەلاوە مەبەستە و هیچکات نامانەوێت ئەو وڵاتە دابەش بێت. ئەگەر وڵاتانی دیکە دەڵێن پارێزگاری لە یەکپارچەیی سووریا دەکەن، ئەوا دەبێت بە کردار ئەوە بسەلمێنن. 

****

بە گوتەی سەرۆککۆماری تورکیا، هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و ئەمریکا و تورکیا و رووسیا نەبوون و گوتیشی ئەوان  هێرش دەکەن ئەگەر بچووکترین دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت. بڕیارە لە 13ـی تشرینی دووەم سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی واشنتن بکات و ئاماژەی بەوە کرد، تەواوی ئەو پرسانە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێدەکات. 

 ****

ئەم گوتانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە توویتێکدا نووسیویەتی هەسەدە پابەندی رێککەوتنەکە بووە، ئەوەش بە مەبەستی پاراستنی “خەڵکی خۆمان لە کوژران و ئاوارەبوون. پرۆگرامە سەرکەوتووەکانی دژی تیرۆریستان و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانمان بۆ دڵنیابوونەوە لە تێکشکاندنی داعش دەستیانپێکردەوە و ئێستاش لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان بیرە نەوتەکان دەپارێزین”.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی