ئەردۆغان: ه‌د‌پ، پ‌ك‌ك، پ‌ي‌د و ي‌پ‌گ يه‌ك شتن

 ئەردۆغان: ه‌د‌پ، پ‌ك‌ك، پ‌ي‌د و ي‌پ‌گ يه‌ك شتن. بەلارێدابردنی ئەمە ھیچ مانایەکی نییە. راستی دیارە. تەنانەت کەسانی سەرووی ئەمانەش وا دەڵێن.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سیاسەتی وڵاتەکەی پەیوەندیدار بە سووریا گوتی: “بنەمای سیاسەتی تورکیا لەبارەی باکووری سووریا بریتییە لە یەکپارچەیی خاکی سووریا و یەکێتی سیاسی ئەو وڵاتەیە. واتا ئێمە لایەنگری دابەشبوون و پارچە بوونی گەلی سووریا نین”.

ئەردۆغان لەبارەی پرسی دەورییەی سەربازیی لە منبج گوتی: “ئێستا دەڵێین ئێمە یان رووسیا پرسی دەورییەی سەربازیی لە دەوروبەری منبج بە چارەسەرێک بگەیەنین. لەمبارەیەشەوە ھەنگاوی پێویست ھاوێژراوە”.

ئەردۆغان باسی لە ئۆپەراسیۆنەکانی وڵاتەکەی لە سووریا کرد و گوتی: “رێکخراوەکانی تیرۆریستی کە زانیان بەم شێوەیە بۆیان ناچێتە سەر بۆیە عەفرینیان جێھێشت. ئەگەر ئێمە خۆڕاگر نەبووباین، نەمانتوانیبا ئۆپەراسیۆنی دروست لەو شوێنە ئەنجام بدەین، ئەو کاتە ئەم تیرۆریستانە لەو شوێنەوە بەرەو دەریای سپی دادەبەزین”.

ئەردۆغان راشیگەیاند: “ئەو شوێنەی کە بووەتە ناوچەی ئارام، رادەستی تورکیا دەکرێت. ئێمە خۆمان ئاسایش و ھەموو شتێکی ئەو شوێنە دەستەبەر دەکەی ئێمە ھەمیشە لە لای ئەوان دەبین، گەلی سووریا. بەڵێنی ترەمپ ھەیە لەبارەی کشانەوەیان لە رۆژھەڵاتی فوڕات. ھیوادارم ئەمە لە ماوەیەکی کورتدا جێبەجێ بکەن. چونکە ئێمە نامانەوێت لە ژێر ھەڕەشە بژین. ھەر بۆیە لە ھەر کوێ ئاماژەی ھەڕەشەکردن ببینین ئەوا گشت ئامادەکارییەکمان ھەیە و ئەوەی پێویست بێت دەیکەین”.

ئەردۆغان لەبارەی ھەدەیە گوتی: ه‌د‌پ، پ‌ك‌ك، پ‌ي‌د و ي‌پ‌گ يه‌ك شتن. بەلارێدابردنی ئەمە ھیچ مانایەکی نییە. راستی دیارە. تەنانەت کەسانی سەرووی ئەمانەش وا دەڵێن.

برچسب ها : , , , , , , ,

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی