سەرۆک کۆماری تورکیا باس لەوە دەکات کە هەموو هەوڵەکان بۆ چارەسەری پرسی قەیرانی کورد لە تورکیایە و چیتر پرسێک بە نێوی کورد لە تورکیا بوونی نییە.

***

رەجەب تەیێب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت: پرسێک بە نێوی کورد لەتورکیا بوونی نییە. ناوبراو لە لێدوانەکەی بۆ ئەندامانی پارتەکەی رایگەیاند کە بۆ کوردەکان هەرکارێک پێویست بوو کردمان، بۆیە پرسی کوردی نییە. راگەیاندنەکانی تورکیا دەڵێن هەندێک لە نوێنەرەکانی ئەم پارتە لە دانیشتنەکەدا وتوویانە پارتی دەسەڵاتدار نابێت لەنێوان کوردان و هاوڵاتیانی دیکە جیاوازی دابنێت. نوێنەرێکی کورد لە پارتی دەسەڵاتیش وتی ئەم قسانە جێگای نیگەرانیە. بە گوێرەی راگەیاندنەکانی تورکیا سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە راشکاوانە پرسی کوردی لە تورکیا رەت کردۆتەوە.

***

ئەردۆغان ئەم قسانەی پێش هەڵبژاردنەکەی تورکیاش وتبوو. بەڵام وادیارە ئێستا و دوای شکستە تاڵ و قورسەکەی لەم هەڵبژاردنەدا سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لەدژی کوردان و پەکەکە دژوارتر دەبێت. شایەنی باسە لەتورکیا قسەکردن بەکوردی قەدەخەیە و بەدرێژایی مێژووی کۆماری تورکیا چەند سەد هەزار کورد کۆمەڵ کوژ کراون. هەڵبەت لەمبارەوە ناکرێت چاو لەرۆلی گرووپە چەکدارە توندوتۆڵ خوازەکانی وەک پەکەکە بگیردرێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی