بەشار ئەسەد ڕەخنە لە سیاسەتی تورکیا دەگرێت لەبارەی بەکارهێنانی نەوتی سووریاوە و پێیەوایە، تورکیا کاری لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە کردووە کە دەستیان هەبووە لە فڕۆشتنی نەوتی سووریا.

ئەسەد، لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕەخنە لە سیاسەتی تورکیا دەگرێت لەبارەی بەکارهێنانی نەوتی سووریاوە و دەڵێت: تورکیا کاری لەگەڵ هەموو ئەو لایەنانە کردووە کە دەستیان هەبووە لە فڕۆشتنی نەوتی سووریا.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛ تورکیا سەرەتا لەگەڵ بەرەی نوسرە نەوتی سووریای فرۆشتووە و دوای ئەوانیش هەر ئەو کارەی لەگەڵ داعش کردووە. تورکیا لە ئێستادا بەهۆی نەوتی سووریاوە دەستی لەگەڵ ئەمریکییەکان تێکەڵاوکردووە و دەیانەوێت لە خێر و بێری نەوتی سووریا بخۆن. ئەمریکا لەسوریا دەستی بە سەر بیرە نەوتییەکاندا گرتووە و نەوتەکە بەتاڵان دەبات و دەیفرۆشێت بە تورکیا و لەڕاستیدا ئیشیان بەس دزینی نەوتە و بردنی سەروەت و سامانی خەڵکی ئەم وڵاتە. ئەمانە بۆ رزگارکردنی خەڵک و ئازادی و … نەهاتوون بەس تاڵانکەرن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی