به‌شار ئه‌سه‌د، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “رووسیا24” و ئاژانسی رووسیا “سیگۆدنیا”، گوتی: دیمه‌شق به ئه‌رێنی ده‌ڕوانێته رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا. هاتنه سه‌ر خه‌تی رووسیا بۆ كشانه‌وه‌ی پاساوی كورد و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه به ئاراسته‌ی كشانه‌وه‌ی توركیا ئه‌رێنییه. ده‌ستووری سووریا پیرۆز نییه و ئاساییه ده‌ستكاری بكرێت. دوای شه‌ڕیش رێگه به هیچ جیاخوازییهك له سووریا نادرێت. تیرۆر، سنووری نییه، ئه‌مڕۆ له سووریایه، ره‌نگه له‌وپه‌ڕی ئاسیا، یان ئه‌وروپا بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوو روویدا، ره‌نگه له رووسیا بێت.
***
هه‌روه‌ها گوتیشی: داعش به ئیراده‌ی ئه‌مه‌ریكا هات، كرده‌وه‌كانی له ژێر چه‌تری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامده‌دان. به گوێره‌ی زانیاری و بڕوای خۆمان، ئه‌مه‌ریكا جوڵه‌ی به داعش ده‌كرد. وه‌ك ئامرازێكی سه‌ربازی بۆ لێدانی سوپای سووریا و په‌رته‌وازه‌كردنی ئه‌و هێزانه‌ی شه‌ڕی تیرۆریان ده‌كرد، له پێشه‌وه‌یان سوپای سووریا به‌كاری ده‌هێنا. دوای (9) ساڵ له شه‌ڕ، له‌و بڕوایه‌دام، زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌وه تێگه‌یشتوون ده‌بێت ده‌وڵه‌ت یه‌كبخرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ناكۆكییه سیاسییه‌كان، ده‌وڵه‌ت له هه‌موو جیهاندا هه‌مووان له ئامێز ده‌گرێت. بڕوام وایه ئێمه به‌و رێگه‌یه‌دا ده‌چین.
***
ئەسەد بە ئاماژە بە باڵەکانی پەکەکە لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی کە پێداگری لە سەر دابەشکردنی خاکی سوریا دەکەن و بە رواڵەوت خۆیان پاسەوانی پاراستنی سەروەری خاکی ئەو وڵاتە پێشان دەدەن وتی: ئێمه نه ئه‌مڕۆ و نه سبه‌ی، نه وه‌ك ده‌وڵه‌ت و نه وه‌ك گه‌ل، به هیچ پێشنیازێكی جیابوونه‌وه و جیاخوازی رازی نابین. شه‌ڕ مانای دابه‌شكردنی وڵات و چوون به‌ره‌و جیاخوازی نایه‌ت، شه‌ڕ به مانای سڕینه‌وه‌ی ده‌ستوور و لاوازكردنی ده‌وڵه‌ت نایه‌ت. پێویسته ئه‌زموون له شه‌ڕ وه‌ربگرین. پێویسته به به‌هێزی لێی بێینه ده‌ره‌وه، بۆیه به هیچ شتێكی جیاخوازی رازی نابین.