فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت بۆ دسنیشانکردنی کەسێک بەهاوبەشی بۆ پارێزگاری کەرکووک هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتی خەریکن و کەسانی زۆریش پێشنیاز کراون بەڵام پارتی هەمووی رەت کردوونەتەوە.

***

ئەسەسەرد پێی وایە کە کێشەکان زۆر قووڵن و ئەوا بە سادەیی چارەسەر نابن و چوار ساڵی داهاتووش هەرێمی کوردستان لە قەیرانێکی زیاتردا دەخنکێت ئەویش بە سەرۆکایەتی نێچیروان بارزانی. کێشەکانی نێو پارتیش زۆرن و رێبازی ماڵباتیان لەپێش گرتووە و دەسەڵات بەس هی خۆیانە.

***

لەمبارەوە عەلی حەمە ساڵی نوێنەری گۆران لە پارلمانی کوردستان لە وڵامی یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی وتبوی کە گۆڕان دەبیت بەبۆنەی ناڕەزایەتی دەربڕینی نوێنەرەکەی لەبەرانبەر پارتی لە پارلمان روونکردەوە بدات وتی: ئەمەی کە پارتی دەڵێت با گۆڕان لە دەسەڵاتدا بێت کە وایە بێدەنگی هەڵبژاردن لە کۆبوونەوەدا هەڵەیە. ئەگەر ئێمە بۆ دامەزراندنی کابینە لەگەڵ بارزانی رێک کەوتین بەس بۆ رێفۆرم و چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بووە. ئێمە دەیان فایلی گەندەڵیمان دێکۆمێنت کردووە تا لە کابینەی نوێدا پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت. ئێمە دەمانەوەێت شفافیەت هەبێت بە بیانووی بوونمان لە کابینەدا بێدەنگی هەڵنابژێرین و دیکتاتۆری پارتی قبوڵ ناکەین.

***

هەروەها لەتیف فاتح فەرج رۆژنامەنووسیش لە بابەتێکدا کە رەخنەی لە ماڵی بارزانی گرتووە نووسیویە: ئەگەر خەڵک لە ماڵباتی بارزانی تووڕەن کێشەی خەڵک نییە بەڵکو هی ئەوانە. مڵا مستەفا لەسەرەتای تێکۆشنیەوە جێگای خۆشەوەیستی بوو بەڵام ئەگەر ئەوڕۆکە دۆخەکە گۆڕاوە دەبێت هۆکارە لە نێو ماڵباتی بارزانیدا بۆی بگەڕێین نە لە نێو خەڵکی. ئەوڕۆکە دوو کوڕي مام دەیانەوێت لە هەرێم دەسەڵات بکەن و لەهەمانکاتدا سەرکردەی پارتەکەشیانن و دەبێت بزانن کە بڕیار نییە بەس بۆ پارتەکەیان و ناوچەی بادینان بیر بکەنەوە دەبێت ئاگایان لەهەمووان بێت. ماڵباتی بارزانی نابێت وەک پێشوو جیایی بخات و بوجەی پارێزگای بادینان لە سلێمانی زۆرتر بدات و یا خود بەس بوجەی خۆی زیاد بکات. لەهەمانکاتدا دەسەڵاتی ماڵباتی مەسروور و نێچیروان نابیت سەرەتای دیکتاتۆریەکی دیگە بێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی