گۆڤاری وزەی ئینداستری ریویو نووسی راپۆرتێکی لەبارەی شەڕی سوریاوە بڵاوکردووتەوە کەتێدا هاتووە ئەمریکا بوو کە دەرفەتی بۆ تورکیا خوڵقاند تا هێرش بکاتە سەر کوردانی سوریا.

تورکیا لەسەرەتای ئۆکتۆبەری 2019 و دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکان بەدەستی کوردانی سوریا، ئەم ناوچانەی کردە ئامانجی هێرشەکانی و دوو شاری سەڕێ کانی و گرێ سپی لە باکووری سوریا داگیر کرد.

ئەم گۆڤارە لەراپۆرتەکەیدا دەنووسێت ئەمریکا هۆکاری سەرەکی هاندانی تورکیا بۆ هێرش بردنە سەر کوردانی سوریا بووە چوونکە تورکیا کە چاوەڕی دەرفەتێک بوو کە بینی ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی دا زوو هێرشی کرد. ئارمانجی سەرەکی تورکیا لەم هێرشە پێشگرتن لە دزەی کوردانی سوریا لە سنوورەکانی بوو.

ئەم گۆڤارە رۆمانییە جەخت دەکاتەوە ئەگەر ئەمریکا هێزەکانی لەباکووری سوریا نەکشاندباوە ئەوە تورکیا نەیدەتوانی بە ئاسانی هێرش بکاتە سەر کوردەکان. ئەمریکا لەپشتەوە خەنجەری لە کورد دا چوونکە واشنگتۆن هاوپەیمانی کوردەکان لەشەڕی دژ بە داعش بوو و لەم شەڕەدا یازدە هەزار کەس گیانیان بەخت کرد و ئەمە دەرفەتی بۆ تورکیا خولقاند تا کوردانی سوریا لەباکووری سوریا دەربکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی