گۆڤاری ئەمریکی نەشناڵ ئینترست نووسی: بوونی هێزەکانی سوریا لەناوچەکانی ژێر چاودێری کوردەکان لەزیانی ئەمریکا و تورکیایە و ئەم دوو وڵاتە نایەنەوێت کورد و دەمشق یەک بگرن.
گۆڤاری نەشناڵ ئینترست لەشرۆڤەیەکدا لەبارەی دۆخی سوریا و بوونی هێزەکانی سەربازی ئەمریکا و تورکیا لەم وڵاتە نووسی: ئەمریکا و تورکیا دەوڵەتی سوریا وەک دوژمن ناودێر دەکەن و دژی بوونی هێزەکانی دەوڵەتی سوریا لەباکووری ئەم وڵاتەدان.
ئەم گۆڤارە بەئاماژە بە هەوڵەکانی کورد و دەوڵەتی ناوەندی سوریا بۆ گەیشتن بە هاوپەیمانی لەبارەی ناوچە ئۆتۆنۆمەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سوریا نووسی: بوونی سوپای سوریا لەو ناوچانەی لەژێر چاودێری کوردان و ئەمریکا دان بۆیە واشنگتۆن و ئەنکەرە دەمشق بەدوژمنی خۆیان دەزانن.
نەشناڵ ئینترست لەگەڵ ئاماژە بەوەی کە سەرەڕای دژایەتی ئەمریکا لەبارەی هاوپەیمانی کورد و دەمشقەوە نووسی: تورکیاش کە لەگەڵ ئەمریکایە بۆ هێرش بردنە سور هێزەکانی سوریا لەپارێزگای ئیدلب داوای لەواشنگتۆن کردووە کە ئاستگی دروست بکات لەسەر رێگای چارەسەری و هاوپەیمانی نێوان کورد و دەمشق.