جه‌یمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، به ئاماژه‌دان به سهركردهکەی پەکەکە بە نێوی فه‌رهاد عه‌بدی (شاهین) كه به مەزڵوم كۆبانی ناسراوه، وتی: ئێمه پشتگیری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده (باڵی پەکەکە لە باکووری سوریا) ده‌كه‌ین، نه‌ك پشتگیری کەسایەتییەکان. ئه‌م پشتگیرییه‌ش كاتییه و بۆ قۆناخێكه.
****
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام دوای ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی توركیا و جێگیركردنی یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له‌وێ، جێفری ئاماژه‌ی به‌وه دا، چه‌ند دڵنیاییهكیان له توركیا وه‌رگرتووه و وتی: ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه ره‌وانه‌ی ئه‌وێ ده‌كرێنه‌وه كه له‌و ناوچه‌یه‌ی باكووری سووریاوه هاتوون و، ئه‌مه‌ش به ره‌چاوكردنی رێساكانی كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامده‌درێت. له‌مباره‌یه‌وه توركیا له په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ كۆمیسیارهكه و ئه‌مریكا. ٣٥٠ هه‌زار كورد له‌نێو ئه‌و پهنابهرانهدان. به‌شێك له‌و كوردانه له‌ده‌ست داعش رایانكردووه و ئه‌گه‌ر راستیتان ده‌وێ به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشیان به‌هۆی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه رایانكردووه. ئێستا ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه.
***
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به پشتگیری ئه‌مریكا بۆ سهركردهکەی پەکەکە بە نێوی فه‌رهاد عه‌بدی (شاهین) كه به مەزڵوم كۆبانی ناسراوه، وتی: ئێمه پشتگیری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده (باڵی پەکەکە لە باکووری سوریا) ده‌كه‌ین، نه‌ك پشتگیری کەسایەتییەکان. ئه‌م پشتگیرییه‌ش كاتییه و بۆ قۆناخێكه. له‌گه‌ڵ هیچ گروپێك له‌سه‌ر داهاتووی سووریا رێككه‌وتنمان نه‌كردووه. ئه‌وه‌ی گرنگه له‌وێ هه‌ره‌سهێنانه به داعش. دیدگای ئێمه بۆ سووریا وه‌ك ئه‌وه‌ی له بڕیاری ژماره ٢٢٥٤ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه، هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه و پاك و بێگه‌رده كه ته‌واوی سوورییه‌كان له‌خۆبگرێت. ده‌بێ ئه‌مه بۆ سه‌رجه‌م گروپه‌كان باسبكه‌ین، وه‌ك چۆن كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ده‌كه‌ین له باكووری سووریا، له‌گه‌ڵ گروپه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنیش له ئۆسلۆ و قاهیره له كۆبوونه‌وه‌داین.