لەکۆنفرانسێک لە ناوەندی ئەنجوومەنی پەیوەندی دەرەکی لەبارەی کاریگەری دەرچوونی ئەمریکا لەسوریا باسی چەند خاڵی گرنگ کرا لەوانە دابەشکردنی کوردان لەچاوی ئەمریکاوە بە کوردی باش و خراپ.

یەکێک لەو باسە گرنگانە گرنگی بابەتی کورد لە تورکیا و سوریا لەچاو ئەمریکاوە بوو. خاڵی گرنگ ئەوە بوو کە ئەمریکا کوردەکانی بە باش و خراپ دابەش کردووە. لەچاو ئەمریکاوە پەکەکە گرووپێکی تێرۆریستییە بەڵام هێزە کوردییەکانی سوریا و کوردانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان باشن. لەکاتێکدا کە کوردانی سوریا سەر بە پەکەکەن. ئەمریکاش ئەمە دەزانێت بەڵام دەیشارێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش هەسەدەی دامەزراند تا هێزی عەرەبیشی تێدا بن بۆ ئەوەی دوژمنی تورکیا لەگەڵ کوردان کەم بکاتەوە.

لەبارەی کاریگەریەکانی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سوریا لە ئۆکتۆبەری 2019 کە تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچە کوردنشینەکان دەبێت بە دوو خاڵ ئاماژە بکرێت کە بریتین لە زیادبوونی دزەی تورکیا و رووسیا لە سوریا و ناوچە کوردنشینەکان و وازهێنان لەکوردەکان کە بووە هۆی بێ بڕوابوون بە ئەمریکا و ترسی کوردان لە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا لەوەی کە خیانەتیان پێ بکات.

خاڵێکی دیکە دەرئەنجامە گرنگەکانی لەبارەی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کەمبوونەوەی دەزەی کرداری ئەمریکا لەسوریایە. بەشداربووان لەم کۆنفرانسە جەخیتان کردەوە کە ئەمریکا لەئێستادا چەند سەد کەسی لەسوریا هەیە بۆیە ناتوانێت وەک پێشتر کاریگەری هەبێت لەسەر رووداوەکانی سوریا. ئەم وڵاتە لە ئامرازی گرنگ وەک کۆنترۆڵ کردنی %30 خاکی سوریا بەدەستی کوردانی سوریا بێ بەشە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی