مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکدا رایگەیاند کە وڵاتەکەی بە فەرمی نەتەوەیەکگرتووەکانی ئاگاداکردووەتەوە کە واشنگتۆن لە رێککەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوای جیهان کشاوەتەوە.

///

پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەشکردووە کە کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوا لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ بووە، کە پێی وایە رێککەوتنە زیانی گەورە بە ئابووری ئەمەریکا دەگەیەنێت.

///

رێککەوتنی پاریس بۆ پاراستنی کەشوهەوای جیهان ساڵی 2016 و لە سەردەمی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمەریکا واژۆکراوە.

زانایان گۆڕانی کەشوهەوا بە مەترسییەکی جددی بۆ سەر مرۆڤایەتی دەزانن بەوەی ئێستا زۆر زیاتر لە جاران بەستەڵەکەکانی زەوی دەتوێنەوە و لە هەندێک ناوچەش رووبارەکان بەورە وشکبوون دەچن و پلەی گەرمی زەوی ساڵ دوا ساڵ زیاتر بەرز دەبێتەوە، بەڵام دۆناڵد ترەمپ، پێچەوانەی زۆرێک لە سەرکردەکانی دیکەی جیهان ئەمەی بۆ گرنگ نییە.

///

ترەمپ لەسەر رێکارەکان بۆ پاراستنی زەوی لە گۆڕانی کەشوهەوا دەڵێت: “من سامانی ئەمەریکا لەبەر خاتری خەو و ئاش و بەکارنەهێنانی وزە ناخەمە مەترسییەوە چونکە ئێمە سامانێکی زەبەلاحمان هەیە”.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی