یەکێک لە ئەندامانی باڵای یەکێتی بەرپرسیاری گەندەڵی دارایی لەهەرێمی کوردستان و درەنگ کەوتنی داینی مووچەی فەرمانبەرانی خستە ئەستۆی پارتی دێمۆکراتی کوردستان.
کاروان ئەنوەر ئەندامی نووسینگەی راگەیاندنی یەکێتی لەدیمانەیەک لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە جەختی کردەوە کە بەرپرسیاری گەندەڵی دارایی لە هەرێمی کوردستان و درەنگ کەوتنی لە داینی مووچەی فەرمانبەران لەئەستۆی دەوڵەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانییە.
ئەنوەر لەمبارەوە وتی: بەرپرسیاری سەرپێچی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان تەنیا لەئەستۆی پارتییە چوونکە ئەوە کە بەتەواوەتی رێگە سنووریەکان و نەوت کۆنترۆڵ دەکات.
ئەم بەرپرسەی یەکێتی وتی: پارتی لەپارلمانی هەرێم زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە و لەئەنجامدا بەرپرسیاری گەندەڵی و کەمبوونەکانی دەوڵەت لەئەستۆیە.
ئەنوەر لەکۆتایدا وتی: هاوڵاتیانی کورد باش تێدەگەن کە دۆسیەی نەوت، پارە و مووچە لە دەستی یەک پارتییە ئەوەش پارتەکەی بارزانییە و بەشداری پارتەکانی دیکە لەپارلمان و دەوڵەتیش هێچ جۆرە دەسەڵاتێکیان نییە.