ئەندامێکی په‌كه‌كه كه نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر شه‌قامی كومروڵار له ئه‌نقه‌ره ، له دیاربه‌كر ده‌ستگیر كرا.
ئه‌و ئەندامەی په‌كه‌كه كه نۆ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر شه‌قامی كومروڵار له ئه‌نقه‌ره كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه برینداربوون؛ له دیاربه‌كر ده‌ستگیر كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی دیاربه‌كر رایگه‌یاند:
دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ئاشكرابوو كه تیرۆریستی په‌كه‌كه ئ. ئا. كه له ٢٠١١ له
رێگای ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرده سه‌ر شه‌قامی كومروڵار
له ئه‌نقه‌ره كه له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین
كه‌سی دیكه برینداربوون؛ بێ ئاگاداری باوكی له ماڵی باوكی خۆی شاردووه‌ته‌وه،
ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجام داوه و ناوبراویان ده‌ستگیر كردووه.
دواتریش ئ. ئا. راده‌ستی دادگا كرا. دادگاش
بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ئه‌و تیرۆریسته ده‌ركردووه.