حاکم ئازاد حهمهدەمین، سەرۆکی سەندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستان نیگه‌رانی خۆی له ئاراسته‌ی میدیاکانی سەر بە پەکەکە رادەگەیەنێت و ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو میدیایە پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.
***
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لەدرێژەدا وتی: کاری میدیا ئه‌وه‌یه زانیاری دروست بگوازرێته‌وه بۆ خه‌ڵک، نه‌ک به شێوه‌یەک بیری پۆپۆلیستییانە و تیرۆر بڵاو بکاته‌وه، له پەیماننامەی رۆژنامه‌نووسیدا به راشکاوی ئه‌و پرسانه باس کراون و کاری میدیا نییه ببێته لایەن. میدیای سەر بە پەکەکە وەک لایەنێکی سیاسی کار دەکەن، نەک کاری میدیایی بکەن، ئەوەش کاری ڕۆژنامەوانی نییە.
***
حەمەدەمین لەکۆتایدا وتی: زۆرێک لەو ڕاگەیاندنانە، لەنێو تۆماری راگه‌یاندنه‌کانی هەرێمی کوردستاندا فه‌رمی نین و بنه‌مای کاریان نییه، لەگەڵ ئەوەش هەقوایە رێز له سه‌روه‌ری هەرێمی کوردستان و ئاشتی کۆمەڵایەتی خه‌ڵک بگرن. دوای کردەوە تیرۆریستییەکەی هەولێر، بەشێک لەو میدیایانە خۆیان لێبووە بە دادوەر، بەلاشیانەوە ئاسانە تۆمەتی جیاواز بدەنە پاڵ کەسایەتییە سیاسییەکان و لایەنەکان. دوای کرده تیرۆریستییه‌که‌ی هه‌ولێر، به‌شێک له‌و میدیایانه خۆیان کرده حاکم له‌سه‌ر رووداوه‌که و هه‌ر ئه‌و میدیایانه ئاسانه لایان تۆمه‌تی جیاواز بده‌نه پاڵ که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان و هێزه سیاسییه‌کان و زۆر ئاسان بووه به‌لایانه‌وه رۆژانه خه‌ڵک له راگه‌یاندنه‌کانه‌وه تۆمەتبار دەکەن بەوەی لەگەڵ دەزگا زانیاریەکانی ناوچەکە پەویوەندیان هەیە که ئه‌مه قۆناخێکی میدیای مه‌ترسیداره و جۆرێکه له بە ئامانجکردنی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان.
***
ئەوەی بۆ پەکەکە و بەتایبەت بەشی راگەیاندنی گرنگە ئەوەیە کە هزر و رامانی خۆی بسەپێنێت و بۆ ئەمەش لەهیچ کردەوەیەک دووری ناکات و پێویست بکات بۆ قوتارکردنی خۆی هەموو تاک و کۆمەڵگا و لایەن و پارتی و گرووپ و … دەکاتە ئامانجی هێرشەکانی و لەسەرەتاوە تا ئێستاش نەیتوانیوە بۆ چرکەیەک سەربەخۆیی لەبەشی میدیادا بپارێزێت و بەردەوام خەریکی پەسن دانی پەکەکە و ئۆجالانە و هەڵبەت ئەم تایبەتمەندی بزوتنەوە و دەسەڵات و سیستمە ئایدیۆلۆژیکەکانە کە خۆیان و بە تایبەت کاریزماکەیان لەناوەندی هەمو شت لەجیهان دادەنێنن و بەردەوام باسی ئەو دەکەن و دەبێت رێنمایان لەهەموو کردەوە و رەفتارەکان دا چ لەئاستی تاک و چ لەئاستی سیستم ئەمە لەراستیدا هەر تایبەتمەندی سیستمە دیکتاتۆرەکانە.