نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە چەندانجار بە کوردانی رۆژئاوای راگەیاندووە کە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ پەکەکە بپچڕن.

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنێتەری ئەمەریکی، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: ئامۆژگاری ئێمە لە رابردوو، لە ئێستا و داهاتووش بۆ کوردی سووریا ئەوەیە کە رێگەیەک بدۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەت. من چەندین جار ئەوەشم گوتووە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پەکەکە لە قەندیل بپچڕێنن. من هەمیشە گوتوومە ئەوان هەموو شتێکیان کرد بۆ تووڕەکردنی تورکیا، ئاڵاکانی پەکەکە و هەروەها وێنەی گەورەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانیان لەسەر سنوورەکانی تورکیا دانا. ئێمە بۆ چەندین ساڵە ئەوەیان پێدەڵێین کە خۆیان لە پەکەکە جیابکەنەوە و هەوڵبدەن لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێبگەن، ئەمەش بۆئەوەی رێگەیان لەم ئەنجامەی ئەمڕۆیان بگرتایە.
 
سەرۆکی هەرێم لەدرێژەدا جەخت لەسەر پەیوەندی پەکەکەو کوردانی رژئاوا دەکاتەوەو دەڵێت: ئەمە فاکتە حاشالێنەکراوەکەیە و ئەوان هەموو فەرمانەکانیان لە پەکەکە وەردەگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە چەندان بەرپرسی ئەمەریکی و ئەوروپی جەخت لەسەر جیاوازی پەکەکەو یەپەگە دەکەنەوە، بەڵام نێچیرڤان بارزانی زیاتر لە جارێک لەو جاوپێکەوتنەدا دەڵێت: ئەوەی پێویستە ئەوان بیکەن ئەوەیە قەناعەت بە تورکیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەن کە ئەوان بەشێک نین لە ئەجێندای فراوانی پەکەکە، ئەگەر ئەمە سەلمێندرا، پێموایە دەرفەتێکی کەم هەیە تاوەکو دۆخەکە باشتر ببێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی