مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان وتی کە سەردار شەهید حاج قاسمی سولەیمانی یەکەم کەس بوو کە لەشەڕی داعش یارمەتی داین.
بارزانی وتی: بەیارمەتی سەربازی و جبەخانەی ئێران کەبۆ هەولێری نارد لەبەرانبەر داعش شەڕمان کرد. لەشەڕی دژ بە داعش دا سولەیمانی پەیوەندیپ پێمەوە کرد و ئامادەبوونی خۆی بۆ هەناردەکردنی چەک و تەقەمەنی راگەیاند.
بارزانی لەدرێژەدا دەڵێت: سولەیمانی پرسیاری لێ کردم شتێکتان پێویستە؟ من وتم ئەگەر هەبێت دۆشکا و ئارپی جی. رۆژی دواتر لەئێرانەوە بە فڕۆکە چەکمان بۆ هات. تێرۆریسم پێشتریش هەبوو بەڵام ئەوەی داعش شتێک دیکە بوو و توانی لە ماوەی 24 کاژێردا 1000 کیلۆمەتر لەسنوورەکان ببڕێت. بەڵام ئێمە هیچمان نەبوو. چوونکە دەوڵەت رێگە نادات چەکمان پێ بگات و بەداخەوە ئەمریکاش لەمبارەوە یارمەتی نەداین.
دەسەڵاتی داعش لەسەر موسڵ پێشبینی نەکراو بوو. بەڵام سوپای ئێراق لەسەر بنەمای وەفاداری بە وڵات پێک نەهاتبوو بۆیە لەبەرانبەر داعش پاشەکشیێان کرد.