نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی سەردانی ئەبوزەبی کرد و چاوی کەوت بە محەممەد بن زاید، جێنشینی ئەبوزەبی و محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعوديه و ژمارەیەک لە شا، سەرکردە و وەزیرانی وڵاتانی دیکە.
***
نێچيرڤان بارزانى چاوى كه‌وت به هه‌ر يه‌ك له محەممەد بن زاید، جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجوومەنى راپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، شێخ محه‌ممه‌د بن را‌شد، جێگرى سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌رۆكوه‌زيران، وه‌زيرى به‌رگرى و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشينى عه‌ره‌بستانى سعوديه، ئهرمين سهركيسيان، سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، رۆستەم مينيخانۆف، سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان و ژماره‌يه‌ك له شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده و وه‌زيرانى وڵاتان و میوانانى رێوڕه‌سمه‌كه.
***
بە گوێرەی راگەیانراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی سەردانی بارزانییەکان بۆ ئەمارەت رایگەیاندووە، لەسەر داواى فەرمی شێح محەممەد بن زاید، جێنشینى ئەبوزەبى بۆ به‌شداريكردن له رێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئيمارات بۆ فڕۆكهواني گه‌وره‌ى فۆرمۆلا يه‌ك بووە.