سەرۆک وەزیرانی کوردستان وتی کە تورکیا لەشنگال پێگەکانی پەکەکەی کردۆتە ئامانج.

***

مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە میانەی قسەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە لە زانکۆی ئەمریکی لەشاری دهۆک بەڕێوە چوو لەبارەی گرووپی جیاخوازی پەکەکە و گرووپی تێرۆریستی داعشەوە وتی: ئارمانجی تورکیا لە ناوچەی شنگال لە پارێزگای مووسڵ گرووپی توندوتیژخوازی پەکەکەیە.

***

بارزانی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا لەدژی پێگەکانی پەکەکە لەشنگال وتی: ئەوانەی وا دەڵێن تورکیا نابێت لەم ناوچەیە تورکیا چالاکی ئاسمانی ئەنجام بدات هەر ئەوانەن کە بۆ خۆیان هۆکاری ئەم دەستێوەردانانەن.

***

ناوبراو لە درێژەدا وتی: بۆ ئەم کەسانە (پەکەکە) لە شنگالن؟ ئەمە خەڵکی شنگالن کە تاوانی بوونی ئەوان دەدەن چوونکە ئەم رووداوانە بە هۆی بوونی ئەوانە لە شنگال روو دەدات و نابێت لەوێ بن.

سەرۆک وەزیری کوردستان جەختی لە سەر تێرۆریست بوونی داعشیش کرد هەروەک هەڕشەیەکی رژد بۆ ناوچەکە کردەوە و وتی: داعش شکستی نرهێناوە و بەس ئەو ناوچانەی کە لەژێر چاودێریدا بوون لەدەستی داون. ئایدیۆلۆژیەکەی زیندووە. پێویستە هاوکات لەگەڵ کردەوە سەربازیەکان کاری دیکەش بکرێت. داعشیش هێشتا لە ئێراق و سوریا هەزاران لایەنگری هەیە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی