سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەدوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، تیشکیشی خستە سەر بابەتی کێشەکانی ئەم دواییەی زینی وەرتێ.

بارزانی گوتی: دەمەوێت باسی ئەو ھێزانە بکەم کە چوونەتە زینێ وەرتێ، ئەوانە ھێزی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەن، وەزارەتی پێشمەرگەش وەزارەتی ھەموو کوردستانە، ھیچ ھێزێکی بیانی نەچووەتە ئەو سنوورە و چوونەکەشیان کاتییە. ئەگەر پێویست نەبێت ئەو ھێزانە لەوێ بمێنن بەدڵنیایییەوە لەوێ نامێنن. زۆر شرۆڤەی سەیر و سەمەریش دەکرێت کە گوایا زینی وەرتێ بووەتە شوێنێک پرۆژەی ئەتۆمی لێ دروست دەکرێت. ئەوەی کراوە تەنها بۆ پاراستنی ھاووڵاتییان بووە لە ھاتوچۆ و کاتیشە و بە دڵنیایییەوە رێکارەکان ھەمووی ئاسایی دەبنەوە. ھیوادارین کە ھیچ لایەنێکی دیکەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان دەست نەخاتە کاروباری ناوخۆی ھەرێمەوە، ئێمە بوونی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان بە شەرعی نازانین، پەکەکە دەبێت دووربکەوێتەوە لە دروستکردنی کێشە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئێمە بەشێکین لە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش لەو چوارچێوەیەدا رێگای ئەوە نادات کە ھێزێکی دیکە ببێتە ھۆکاری کێشە بۆ دراوسێکانی.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ھەر دەربارەی ھەڕەشەکانی پەکەکە لە زینی وەرتێ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە گوتی: پەکەکە ھێزێك نییە کە له‌ ھەرێمی کوردستان ھیچ شەرعیەتێکی ھەبێت تا بەیان دەربکات، نە مەجالی ئەوەیشی پێ ده‌درێت، ئەوەی بیەوێت یارمەتی ھەرێم بدات ئەوەیە دەبێت ھەرێمی کوردستان چۆڵ بکات، ئەوەی پەکەکە دەیکات قەت یارمەتدانی ھەرێمی كوردستان نییە، بە پێچەوانەوە رێک دروستکردنی کێشەیە بۆ ھەرێمی كوردستان، ھەڵوێستی ھەرێمیش ئەوەیە دەمانەوێت ھۆکاری سەقامگیریی بین لە ناوچەکە. ئێمە ھەواڵمان بۆ پەکەکە نارد کە ئەو شوێنە چۆڵ بکات، ئەگەرنا ئێمە ناتوانین بیانپارێزین، تەکنەلۆجیای تورکیا پێویستی بەوە نییە کە ھەواڵی شوێنی پەکەکەی پێ بدرێت، ئەگەر باسی پێشێلکردنی سەروەری دەکرێت، کام سەروەری، بۆ پەکەکە سەروەری پێشل نەکردووە؟ کە پەکەکە ئەو کارە دەکات و دەبێت پێشبینی کاردانەوەی تورکیا بکەین، بابەتی کەمپی مەخموور کە بۆ ھەندێک کاری سەربازی بەکاردەهێنن، بابەتی پەنابەران جیاوازە، ھەموو داواکارییەکانی ئێمە ئەوەیە کە کەمپی مەخموور ناکرێت بەکاربێت بۆ راھێنانی سەربازی و پێویستە بەغدا بۆخۆی دەستپێشخەریی بکات لەم بابەتە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی