محەمەد بازیانی سەرۆكی حیزبی چاكسازی و گەشە ده‌ڵێ، پێویستە توركیا و پەكەكە پڕۆسەی ئاشتی دەست پێ بكەنەوە ده‌شڵێ، ئەگەر پەكەكە هەر شەڕی پارتیزانی لەگەڵ توركیا دەكەن، ئەوە با بڕۆنە دەرەوەی خاكی باشووری كوردستان، بە تایبەت لە گوند و ئاوایییەكان دوور بكەونەوە.

***

بازیانی لەدرێژەدا دەڵێت: پێویستە توركیا و پەكەكە پڕۆسەی ئاشتی دەست پێ بكەنەوە، چونكە شەڕ لە زیانی تورك و پەكەكەشدایە كه‌ بە ‌ئاشتییانە كێشەكانیان چارەسەر بكەن. پێویستە پەكەكە بەرژەوەندی كورد لە بەرچاو بگرن، چونكه‌ ئەزموونی هەرێمی كوردستان جێگەی ئومێدی كوردە، حوكمڕانییەكی سەربەخۆمان هەیە، نابێ هیچ بیانوویەك بدرێت بە دەستی دەوڵەتانەوە كە دەستدرێژی بكەنە سەرمان و بە بیانووی ئەوەی شەڕی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەكەن، گوندەكانی ئێمە وێران بكەن و ئابوورییان سفر بكەنەوە و‌ هاووڵاتیانی سڤیل بریندار و شەهید بكەن. بە‌هۆكاری بوونی پەكەكە لە گوندەكانی سەر سنوور، سەدان گوند جگە ‌لەوەی بە ‌بۆردوومان وێران دەكرێن، ڕێگە نەدراوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی ئاوەدانییان پێ بگەیەنێت، بۆیە دەبێ شەرعییەتی حكوومەتی هەرێم بگاتە ئەو ناوچانە و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكات.

***

سەرۆكی حیزبی چاكسازی و گەشە لە کۆتایدا دەڵێت: ئەگەر پەكەكە هەر شەڕی پارتیزانی لەگەڵ توركیا دەكەن، ئەوە با بڕۆنە دەرەوەی خاكی باشووری كوردستان، بە تایبەت لە گوند و ئاوایییەكان دوور بكەونەوە. دەرفەتی ئاشتی و گفتوگۆ هەیە بۆ دەوڵەتی توركیا و پەكەكە پێویستە بڕۆنە سەر مێزی گفتوگۆ، بە تایبەت عەبدوڵڵا ئۆجەلان كە ڕێبەری پەكەكەیە و داوای ئاشتی و گفتوگۆی كردووە، ئەگەر پەكەكە بە ڕێبەری خۆیانی دەزانن، با بە ‌دەم داواكەیەوە بڕۆن و ئاگربەست ڕابگەیەنن، بە شەڕ هیچ چارەسەر نابێت و زەرەری لێ دەكەن.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی