بابەتی باڵە جیاوازەکانی نێو یەکێتی لەدوای مردنی جەلال تاڵبانیەوە بەهێزتر بووە و ئێستا گەیشتووتە ئاستێک کە پێش لە بەڕیوەبردنی کۆنگرەکەشی گرتووە کە بەرپرسان و لایەنگرانی یەکێتی ساڵانێکە دەیانەوێت بەڕێوەی ببن.

***

لەم پەیوەندیەدا بافڵ تاڵەبانی کۆڕی مام جەلال کە بە سەرەکیترین بکەری کردەوەی 16 ئۆکتۆبەر ناسراوە، لە دەباشان ، چاویکەوت بە سکرتاریەت و لێپرسراوی کۆمیسیۆنەکانی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. لەدیداره‌كه‌دا، بە وردی گفتوگۆ لەسەر دوا ھەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی کرا. لای خۆیانەوە ئەنجومەنی ناوەندی، جەختیانکردەوە لەسەر پێشنیاری بەستنی کۆنگرە لە رۆژی شەھیدی یەکێتیدا و ئاماژەیان بە ھەوڵەکانیان کرد بۆ یەکخستنی ھێز و تواناکان لە پێناو یەکێتی ناو یەکێتی .

***

بافڵ تاڵەبانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند ، چیتر بۆ بەستنی کۆنگرە، کات بەفیڕۆ نادەین و کۆنگرەی یەکێتیانە دەبەستین، قۆناخێکی نوێش لە ئارامی و سەقامگیری و ژیانێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەکەمان دەستەبەردەکەین، چونکە ئەمە بەڵێنە داومانە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جێبەجێی دەکەین.  چیتر رێگە نادەین بەناوی یەکێتییەوە، شەرعییەت بە دەستەگەری و پشک پشکێنە بدرێت و موزایەدەش بەناوی خوێنی شەھیدانەوە بکرێت.

برچسب ها :

این مطلب بدون برچسب می باشد.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی