لە ٢١ی ١٢ی ٢٠١٩ تا ٢٥ی هەمان مانگ، یەکێتی کۆنگرەی چوارەمی بەست و تێیدا سێ کەسی بە تەزکیە و ١٢١ کەسیشی بە هەڵبژاردن کرد بە ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی حزبەکەی.
عوسمانی بانیمارانی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، ئەوەی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا حزبەکەی کردوویەتی، ”کۆنگرە نەبوو“، بەڵکوو تەنیا هەڵبژاردن بووە.
بانیمارانی وەک کاندیدی دەرنەچووی ئەنجوونەکە کە پێشتر خۆی گوتوویەتی ”دەرنەچوێندرام“، وتی: بۆ دیاریکردنی دهسهڵاتهکانی هەریەک لە ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی، بڕیار دراوه ئەنجوومەنی گشتی سەرکردایەتی کۆنگرهیهک ببەستێت. لەم کۆنگرەیەدا کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەیبەستێت، گفتوگۆ لە بارەی پەیڕەو و پرۆگرام دەکرێت و بابەتی دەسەڵات لە لای کام ئەنجوومەن بێت و خاڵەکانی بڕیاری یەکێتی، یەکلا دەکرێنەوە.
بانیمارانی جەختی کردەوە کە بۆچوونەکە بەو ئاراستەیە کە دەسەڵاتی ئەنجوومەنەکان لە پەیڕەودا دیاری بکرێت. بۆیە گوتی: ئەوەی یەکێتی کردوویەتی، کۆنگرە نەبووە، بەڵکوو تەنیا هەڵبژاردن بووە، کۆنگرە ئەوەیە کە دەسەڵاتەکان تێیدا دیاری بکرێت، ئەمە هێشتا لە بەردەم یەکێتیدا ماوە.