باهۆز ئەردەڵان، یەکێک لە بەرپرسانی بڕیاردەری ناوەندی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی پەکەکەیە، وتی: جێگەی چارەسەرکردنی پرسی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان لە سووریا، شامە.  دەبێت حکوومەتی سووریا خۆی لە فۆبیای کورد دەرباز بکات و ئەو پروپاگەندانەی دەڵێن کورد جیاخوازن و دەیانەوێت سووریا پارچە بکەن، یان سەر بە هێزی دەرەکین، ڕاست نین. پێش شۆڕش و دوای شۆڕشیش کوردانی ڕۆژئاوا نیشانیان داوە کە هیچ هەنگاوێک بۆ پارچەکردنی سووریا نانێن. سەرۆکایەتی ئیدارەی خۆسەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ گەلی عەرەب و پێکهاتەکانی ناوچەکە کۆک بوون.

 ئەرداڵ داوای لە ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد کردووە، ئیدارەی خۆسەر(باڵی سوری پەکەکە) وەک نەیارێکی خۆی سەیر نەکات. هاوکات ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا دەیەوێت ناکۆکی لە نێوان کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕژێمی سووریادا هەبێت. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرکردەکەی پەکەکە باسی لەوە کردووە کە تورکیا نیازی ئەوەی هەیە سووریا داگیر بکات، بۆیە دەبێت کورد و حکوومەتی ناوەندیی شام تێکەڵی نێوانیان باشتر بکەن.

 باهۆز ئەرداڵ باسی ڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە باڵێکی پەکەکەیە لە سووریا دەکات لە مانەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەڵێت: ئەگەر یەپەگە و ئیدارەی خۆسەر درووست نەکرایە، ئێستا شتێک بە ناوی ڕژێمی سووریا نەدەما. هەڵوێستی پەکەکە هۆکاری هەرە گەورەیە کە ئەمڕۆ سووریا نەکەوتووەتە دەست دەوڵەتی تورکیا یان هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، بۆیە پێویستە ڕژێمی سووریا سوپاسی یەپەگە بکات.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی