باڵي سوري پەکەکە (یەپەگە) لە باکووری سووریا و لە کۆبانی سەرقاڵی هەڵکەندنی خەندەق و لێدانی تونێلن. لە کۆبانی پەکەکە بۆ رێگریکردن لە ئۆپەراسیۆنی چاوەڕوانکراوی تورکیا بۆسەر رۆژهەڵاتی فورات و تێپەڕینی زرێپۆش، سەرقاڵی دروست کردنی خەندەق و تونێلن لە ناوچەکەدا.

 

لە ناوچەیەکی نزیک لە سنووری تورکیا و سووریا، یەپەگە بە قوڵی دوو مەتر و پانی نزیکەی یەک مەتر، خەندەقەکان لێ دەدەن، هاوکات لەرێی شۆفڵەوە چیمەنتۆ دەکەن بەسەر چاڵەکاندا و دەیکەنە تونێل.

 

گرێدراوي بابه تي تورکيا و په که که، خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە دانیشتنی پەرلەماندا سەبارەت بە بوودجەی وەزارەته‌كه‌ي وتي: ئامانجمان چۆڵکردنی تەواوەتیی منبجە لە لایەن پەکەکە، کۆکردنەوەی چەکە قورسەکان و پاککردنەوەی ناوچەکە لەو گرووپانەی چالاکی توندوتیژیی ئەنجامدەدەن و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە، رادەستکردنی ئیدارەی شارەکە بە منبجییەکان و لە کۆتاییشدا گەڕانەوەی سوورییەکان لە دڵنیاییدا بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان. سەرەڕای ئەوەی بەڵێن لە لایەن ئەمریکاوە دراوە کە پەکەکە لە منبج دەربکرێن، بەڵام رێکخراوی پەکەکە لە شارەکە چاڵی هەڵکەندووە، سەکۆی ئامادەکردووە. چاوەڕوانییمان لە حکوومەتی عێراق ئەوەیە کە هاریکاریی لەگەڵ ئێمەدا ئەنجامبدات بۆ ئەوەی کۆتایی بە بوونی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازی پەکەکە بهێنرێت لەسەر خاکی ئەو وڵاتە. بە گرنگییەوە دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئێمە رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق، سووریا و سەرجەم دراوسێیەکانمان دەگرین، بەڵام لە پێناو ئاسایشی وڵات و گەلەکەماندا، تا ئەو کاتەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لەو شوێنانەی بوونیان هەیە بە تەواوەتی پاکدەکرێنەوە، ئۆپەراسیۆنەکانمان درێژەیان دەبێت.

 

پەکەکە ئه م رۆژانه که ئاگاداري مه ترسيه که واته ھێرش و ھه ڕه شه کاني تورکيا بۆ سه ر باکووري سوريا بووه که بۆ خۆي له وێ زاڵه په ناي بۆ ھه رکه س و لايه ن و کرده وه يه ک بردووه تا به ڵکوو ئه مجاره  رزگاريان بێت و وه ک ئه وه ي تورکيا له عه‌فرين کردي و شکستي پێھينان دووباره نه بێته وه بۆيه پێش ھه مووان په ناي به ده ميشق بردووه تا به ڵکوو به ھانايه وه بێت.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی