هەڵبژاردن کۆڵەکەی سەرەکی کۆماری ئیسلامی و یەکێک لە گرنگترین فاکتەری دێمۆکراسییە. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی 1357 کوردەکانیش لەگەڵ توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگا بەشداری دەنگدان بوون.

لەم ساڵانە هەڵبژاردن لەشارە کوردنشینەکاندا یەکسان بووە بێ هێچ کێشە و زۆربەشی بە بەشداری زۆرینە بەڕێوە چووە. هەرچەند رەخنە لەشێوەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن و یا هەڵبژاردنی هەڵە و هەستیار و دوور لە ژیربێژی بووبێت بەڵام ئەوەی دیارە کوردەکانیش وەک نەتەوەکانی دیکەی وڵات چارەنووسی خۆیان دیار کردووە.

بەڵام لەو شارانە کە پێکهاتوون لە دوو نەتەوە بەداخەوە بەشداری سیاسی لەهەلبژاردن رواڵەتی بوو و زۆرجار لەپێناو پیشان دانی شووناسی خێڵەکی بوو تا نەتەوەیی.

لەوەی کە ژمارەیەک شاری ئازەربایجانی رۆژئاوا پێکهاتوون لەدوو نەتەوەی گەورەی کورد و تورک هەڵبژاردنی پارلەمان لەم شارانەدا بێ پەراوێز نبووە.

لەم رۆژانەی دوایدا دەبینین کە توێژێکی بەربڵاو لە کەسایەتییە پانتۆرکەکان وەک چێهرگانی، عەباس لسانی، ئەلیار ماکۆیی و … (کەخۆیان وەک ئۆپۆزسیۆنی کۆماری ئیسلامی ناودێر کردووە) دەبینین تا ئەو ئاستەی کە سەرۆکی پانتۆرکەکان لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و راگەیاندنەکاندا بەخەستی چالاکن و باسی بەشداری لەو شوێنانە دەکەن کە دوو نەتەوەی لێیە و بەجۆرێک کە ئۆپراسیۆنی تورکەکان بەرەو شارە دوو نەتەوەیەکان دەستی پێکردووە.

لەکاتێکدا کە پارتە تورکییەکان لەبەرژەوەندی خۆیان (سەرەڕای بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردن) بەرنامەیان هەبوو و تەنانەت فێڵیان لەئۆپۆزسیۆنیش کرد بەداخەوە بەربژێرە کوردەکان لەخەوی کەروێشکدان و کێشەیان لەگەڵ یەک هەیە.

هەڵبژاران چ زۆرینە بێت یا لەئاستی نزمدا بەڕێوەدەچیت و کەسانێک بە دەنگی کەمەوە دەڕۆنە پارلەمان بۆیە بەشداری نەکردنی ئێمە لەهەڵبژاردندا هێچ شتێک چارەسەر ناکات بەڵکوو زیانی زۆرتری بۆ کوردەکان دەبێت چوونکە دەنگ دان لە شارە کوردنشینەکان پێش ئەوەی کە دەنگ دانە بە شووناسی خۆی و ئەم شتێکە کە پانتۆرکەکان و دوژمنان بەدوای دا دەگەڕێن تا شووناسی کوردی لەکوردان بستێننەوە و رێگا بۆ ناکۆکی لەنێوان دوو نەتەوەدا کە ساڵانێک پێکەوە دەژین ئامادە بکات کە زۆرتر لەرێگای هاوسەرگیرییەوە بۆنەتە خزم و بەم جۆرە لەئاوی لێڵ ماسی بگرێت.

خاڵی کۆتایی ئەوەیە کە ئۆپۆزسیۆنی دیاسپۆرا لەگەڵ خەڵک درۆ دەکەن ئەوەی کە رێژەی بەشداری کردن ئەگەر زۆر بێت ئەوە دەسەڵاتی ئەو وڵات زۆر دەکات بەڵام ئەوەی کە دیارە ئاستی بەشداری تەنانەت لەخوارەوەی 50 لەسەدیش هیچ کێشەیەک بۆ سیستم نانێتەوە چوونکە لەوڵاتانی ئەورووپی وەک فرانسا کە خۆی بە لانکەی دێمۆکراسی دادەنێت ئاستی بەشداری کەمتر لە 50 لەسەدە.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی