پەکەکە لەکاتێکدا باسی یەکگرتووی کوردان دەکات کە بۆ خۆی گەورەترین ئاستەنگە لەپێش یەکگرتنی گرووپە کوردییەکان.

***

جەمیل بایک سەرکردەی پەکەکە پەیامێکی بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کە سەر بە پەکەکەیە نارد و تێدا وتوویە چوونکە لەئێستادا کوردەکان یەکگرتوو نین، بۆیە ناتوانین دەستکەوتمان هەبێت وەک ئەوەی  لە شەڕی جیهانی یەکەمدا روویدا. ئەم کێشە زۆرانە بوونەتە هۆکاری ئەوەی کوردەکان کۆمەڵکوژ بکرێن. ئەگەر ئەم دۆخە درێژی هەبێت ئەوە هەرێمی کوردستانیش دەسڕدرێتەوە.

***

بایک لەکاتێکدا خوازیاری یەکگرتنی کوردانە کە بە بۆچوونی زۆرێک لەکارناسان و سیاسەتوانانی کورد، پەکەکە گەورەترین ئاستەنگە لەپێش یەکگرتنی کوردان و بە کردەوەکانیان ئاسایشی خەڵکی سڤیلی کورد دەخەنە مەترسییەوە کە ئاخرین نموونەی کوشتن و برینداربوونی سەدان خەڵکی ئاسایی و سڤیلی کوردە لە سوریا کە بوونەتە قوربانی بوونی پەکەکە لەوی و شەڕی لەگەڵ تورکیا. لەلایەکی دیکەوە پەکەکە کاتێک فەرمانی بەڕێوەچوونی کۆنگرە دەدات کە لەژێر گوشاردا بێت. ئەگەر ئەو کۆنگرە نەتەوەییە بۆ هیچ پارتێکی کوردی سوریا، تورکیا، عێراق و ئێرانی تێدا نییە و بەس باڵەکانی پەکەکە تێدا بەشدار دەبن؟!

***

لەسوریاش ئێستا داگیرکاری تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە و باڵەزۆرەکانی درێژەی هەیە، رۆڵی پەکەکە لە هاندانی تورکیادا چییە؟ بۆ باڵەکانی پەکەکە رێگا بە پارتە کوردیەکانی دیکە نادەن چالاکیان هەبێت؟

***

شایانی باسە ئەم لە کاتێکدایە کە میدیاکانی پەکەکە هەوڵ دەدەن روخسارێکی باش و لایەنگری کورد لە یەپەگە پیشان بدەن. زۆرێک لە کوردان بە تایبەت خەڵکی سڤیل قوربانی ئەم گرووپە توندوتیژ خوازە بووە. زۆرێک لە خەڵک وادەزانن بەس کوردانی سوریا بە بۆنەی بوونی یەپەگە و پێکدادان لەگەڵ تورکیا بریندار دەبن بەڵام هاوەنەکانی یەپەگە لەو پەڕی سنووریشەوە لە تورکیا کە شار و گوندەکانی کوردنشینن تا ئێستا کوژرا و بریندار بوون.

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

√ کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
√ آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد


قالب وردپرسدانلود رایگان قالب وردپرسپوسته خبری ایرانیقالب مجله خبریطراحی سایتپوسته وردپرسکلکسیون طراحی