بەربژێری دێمۆکراتەکانی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنی 2020 ی ئەم وڵاتە دەڵێت یەکێک لە ئیشە سەرەکییەکانی دەوڵيت دەبێتە چارەسەری پرسی کورد لەتورکیا.
مت داس راوێژکاری سندرز وەک یەکێک لەبەربژێرەکانی هەڵبژاردنی 2020 و رەقیبی ترەمپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا جەختی لەسەر چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا و سوری کردووە.
مت داس بە گۆڤاری نەشناڵ ئینترست وتووە دەوڵەتی سندرز هەوڵ دەدات تا رێگایەک بۆ چارەسەری و گفتگۆ نێوان دەوڵەتی تورکیا و کوردەکان ببینێتەوە. بەڕای من یارمەتی دانی کوردانی سوریا و پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان بەشێک لە بەرژەوەندی ئەمریکایە.
ئەم راوێژکارە لەبارەی چۆنییەتی باس کردنی سندرز لەبارەی پرسی کورد لەتورکیا و سوریا وتی: پێش هەموو شتێک دەبێت راستییەکان لەبەرچاو بگرین و دواتر مەترسییەکانی لەبەرچاو بگرین و جا دەست پێبکەین.