نەوتی عێراق بۆتە
کێشەیەکی سەرەکی لەنێوان نەتەوەکانی ئەو وڵاتەو بەتایبەت لەنێوان کوردەکان و
دەسەڵاتی ناوەندی بەغدا. تائێستا زۆرجار باسی فرۆشتنی نەوتی ناوچە کوردیەکان بە
تەنکەر بۆ تورکیا و شوێنەکانی دیکە کراوە و ئەم جارەشیان په‌رله‌مانتارێكی گۆران له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌مه‌ودا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌دواداچون بۆ به‌تاڵان
بردنی نه‌وتی كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه.
غالب محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری گۆران له ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عێراق دەڵێت: دوای ئەوەی كە بەنوسراوی رەسمی داوام لە ئەنجومەنی
وەزیران و ‘عادل عه‌بدولمه‌هدی’ كرد كە بەدواداچوون و ڕێگری بكات لە بەتاڵان بردنی
نەوتی هەرێم كوردستان و كەركوك و موسل بە تەنكەر لە وڵاتی توركیا، نوسراوەكەم
پاڵپشت كرد بە چەندین ڤیدۆ و رەسم كە دەریدەخات چۆن دەبرێت و ئاودیوی دەكرێت لە
وڵاتی توركیا، پێش چەند رۆژێك وەڵام درامەوە.
محەمەد لەکۆتایدا دەنووسێت: نوسینگەی سەرۆك وەزیران بە نوسراوێكی نهێنی ژمارە
( م .ر .و/س/٢د) كە بەدواداچوون دەكەن بۆ ئەم كەیسە و بابەتەكەیان ئاراستەی ئاسایش
نەتەوی كردوە لە عیراق بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەن و رێگری بكەن لە بەتاڵانبردنی
نەوتی عیراق و هەرێم، ئێمە هەر بەردوام دەبین بۆ ڕێگری كردن لە بە تاڵان بردنی
نەوتی عیراق و هەرێم بۆ وڵاتانی تر.